به‌غدا: هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شه خۆراكی هاووڵاتیان مانگانه دابه‌ش بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری بازرگانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، پێویسته له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی یاسایی ئاسایشی خۆراك بگه‌ین به بۆچوونێكی هاوبه‌ش.
عه‌لا جبووری، وه‌زیری بازرگانی عێراق رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شه خۆراكی هاووڵاتیان مانگانه دابه‌ش بكرێت، كه له یاسای ئاسایشی خۆراك ئاماژه‌ی بۆ كراوه.
جبووری راشیگه‌یاند، به‌شه‌خۆراكی مانگی ره‌مه‌زان دابه‌شی سه‌ر هاووڵاتیان كراوه، له داهاتوودا دووباره و سیباره به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێته‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بۆ گفتوگۆكردن و پێشكه‌شكردنی یاسایه‌ك بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی خۆراك، وه‌زیری بازرگانی عێراقی له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی دیكه‌ی تایبه‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی ئاسایشی خۆراك، بانگهێشتی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كران، خه‌ریكن یاسایه‌كی تایبه‌ت به ئاسایشی خۆراك بۆ هاووڵاتیانی عێراقی ئاماده ده‌كه‌ن.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران راشیگه‌یاند، عێراق زۆر به جدییه‌وه خه‌ریكه گفتوگۆكانی تایبه‌ت به یاسای ئاسایشی خۆراك ته‌واو بكات و بۆ جێبه‌جێكردنی ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكرێت، ئه‌میش ده‌بێته پاڵپشتی بۆ خه‌ڵك له‌كاتی دۆخه ناهه‌مواره‌كاندا.