سه‌ربازانی رووسی ده‌ستدرێژی سێكسیان ده‌كرده سه‌ری و كوڕه‌كه‌شی له‌ودیو ژووره‌كه ده‌گریا
K24- هه‌ولێر:
به ده‌نگێكی نزم و به ئه‌سپایی، له ترسی ئه‌وه‌ی ئۆلێكسی كوڕه‌كه‌ی گوێبیستی قسه‌كانی بێت، ناتالیا چیرۆكی نه‌هامه‌تییه‌كانی له‌كاتی هه‌ڵاتنی له خانووه بچووكه‌كه‌ی له شوێنێكی نزیك كیێڤی پایته‌خت بۆ رۆژنامه‌ی "زه تایمز" ده‌گێڕێته‌وه.
له ژووره‌كه‌ی ته‌نیشتییه‌وه ده‌رگا له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌یان داخستبوو و ده‌گریا، به‌گوته‌ی ناتالیا، كوڕه‌كه‌ی نازانێت سێ هه‌فته پێش ئێستا و به‌ر له راكردنیان له ماڵه‌كه‌یان چی روویداوه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بۆ ئه‌و رۆژنامه به‌ریتانییه ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌م له شوێنی یاریكردنی منداڵان به خه‌ڵك ده‌ڵێت: ئێمه ناچاربووین به‌هۆی جه‌نگ ماڵه‌كه‌مان جێبهێڵین، دز هاتبوونه سه‌ر ماڵه‌كه‌مان، به‌ڵام بابه له‌وێ ماوه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت كه باوكی مردووه.
ناتالیا و ئۆلێكسی دوو ناوی خوازراون، ئه‌و ئافره‌ته ئۆكرانییه ئه‌و ناوه خوازراوانه‌ی بۆ خۆی كوڕه‌كه‌ی داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت چیرۆكی سه‌راوژێربوونی ژیانی بگێڕێته‌وه، كاتێك له 9ی ئه‌م مانگه سه‌ربازانی رووسی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان و پاره و سامانه‌كه‌یانی برد و به چه‌ند گوللـه‌یه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌یان كوشت، به‌ر له‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ندین كاتژمێر چه‌ندین جار ده‌ستدرێژی سێكسیی بكه‌نه سه‌ری.
وه‌ك رۆژنامه‌كه بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا روودانی چه‌ندین حاڵه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسییان له‌لایه‌ن سه‌ربازانی رووسه‌وه بۆ سه‌ر ئافره‌تانی ئۆكرانی پشتڕاستكردووه‌ته‌وه و ئه‌و پرسه‌شیان بۆ لیستی تاوانه گه‌وره و جیاوازه‌كانی هێزه‌كانی رووسیا زیادكردووه، كه ماوه‌ی زیاتر له مانگێكه هێرشێكیان بۆ سه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه.
دیمێترۆ كۆلیبا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا به‌ڵێنیدا، له رێگه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی، كه له ساڵی 2008 ده‌ستدرێژی سێكسیی به تاوانی جه‌نگ ناساندووه، لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و تاوانانه‌ی سه‌ربازانی رووسی به‌رامبه‌ر به ئافره‌تانی ئۆكرانی ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت كه‌یسه‌كه‌ی ناتالیا ببێته یه‌كه‌م داواكاری دادگایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، كه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه به تاوان له‌قه‌ڵه‌م بدرێت، به‌تایبه‌ت كه ئێرینا ڤێندیكتۆڤا، داواكاری گشتیی ئۆكرانی رایگه‌یاند، یه‌كه‌م په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی فه‌رمی بۆ ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێك دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی رووسه‌وه كراوه‌ته‌وه و ئه‌و ئافره‌ته‌ی ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، خودی ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه ناوی له‌خۆ ناوه ناتالیا.
به گوته‌ی رۆژنامه‌ی "زه تایمز"، ناتالیا بڕیاریدا بۆ یه‌كه‌م جار چیرۆكه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه‌یان بگێڕێته‌وه، كه چه‌ندین ورده‌كاری شۆكێنه‌ری تێدایه.
ناتالیای 33 ساڵ و ئاندرێی 35 ساڵی هاوسه‌ره‌كه‌ی له نزیك گوندی شیفچینكۆ له هه‌رێمی پرۆڤاری ده‌وروبه‌ری كیێڤ ده‌ژیان و خانووه‌كه‌یان له‌ناو دارستانێكی دار سنه‌وبه‌ره‌كان دروستكردبوو و ده‌ڵێت: "حه‌زمانكرد له ناو سرووشت نیشته‌جێ بین، هاوسه‌ره‌كه‌م هه‌موو دڵ و گیانی به دروستكردنی ئه‌و خانووه دابوو.. به‌رده‌وام به‌ناو دارستانه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕاین و ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌مان كۆده‌كرده‌وه كه خه‌ڵكانێك له‌ناو دارستانه‌كه‌یان فڕێ ده‌دا و دارستانه‌كه‌مان پاك ده‌كرده‌وه".
ناوچه‌ی پرۆڤاری به یه‌كه‌م گۆڕه‌پانی هه‌وڵه‌كانی جه‌نگی رووسیا بۆ كۆنترۆڵكردنی كیێڤی پایته‌خت داده‌نرێت، كاتێك 8ی ئه‌م مانگه زانییان كه سوپای رووسیا گونده‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه، دوو هاوسه‌ره‌كه ئاڵایه‌كی سپیی ئاشتییان له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه، "بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه خێزانێك لێره ده‌ژیت و هیچ نیازێكمان بۆ زیانگه‌یاندن پێیان نییه".
بۆ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دواتر، گوێیان له ده‌نگی ته‌قه بوو له ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان، دواتر گوێیان له ده‌نگی شكاندنی ده‌رگای ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌یان بوو، ده‌ستیان به‌رزكرده‌وه و له ماڵه‌كه‌یان چوونه‌ده‌ره‌وه، كۆمه‌ڵێك سه‌ربازیان بینی، كه یه‌كێكیان چه‌كه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌گه‌كه‌یان راگرتبوو و كوشتبووی، به گوته‌ی ناتالیا، "سه‌ربازه‌كان گوتیان: ئه‌وان نه‌یانزانیوه كه هیچ كه‌سێك لێره هه‌یه و ناشیانه‌وێت هیچ زیانێكمان پێ بگه‌یه‌نن".
دواتر سه‌ربازه‌كان ده‌ستیان به گه‌ڕان به‌دوای به‌نزین كرد بۆ ماتۆڕسیكله چوار تایه‌كه كه له دراوسێكه‌یانیان دزیبوو، پاشان فه‌رمانده‌كه‌یان به نیگایه‌كی سه‌یره‌وه چاو ده‌خاته ناو چاوی ناتالیا و پێی ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر جه‌نگ له ئارادا نه‌بوایه ئه‌وا په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیی له‌گه‌ڵی داده‌نا".
ده‌شڵێت: "میخائیل له‌و ساته‌دا وا ده‌ركه‌وت، كه سه‌رخۆش بێت، داوای لێ‌كردن ئه‌وێ جێبهێڵن، چونكه كوڕه‌كه‌ی ده‌ترسێت و ته‌مه‌نی ته‌نها 4 ساڵه و پێیگوتن: ئایا ده‌كرێت لێره بچن!، ماڵه‌كه‌تان بینی و ئێستاش ئه‌و له ئێوه ده‌ترسێت".
فه‌رمانده‌ی سه‌ربازه‌كان زۆر به‌تووڕه‌ییه‌وه پێیدا هه‌ڵشاخی، كاتێك چاكه‌تی هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا بینی، رووی چه‌كه‌كه‌ی له ئاسمان كرد و چه‌ند كوللـه‌یه‌كی ته‌قانده‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كرد، ناتالیا لێی پاڕایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و سوچه‌كانی برد و ئۆتۆبیله‌كه‌ی له دره‌ختێك دا و دواتر ئه‌وێیان به‌جێهێشت.
دوای ئه‌وه‌ی تاریكایی داهات، گوێیان له چرپه‌یه‌ك بوو له ده‌ره‌وه، ئاندرێ چووه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چییه رووده‌دات و ده‌رگاكه‌ی به كراوه‌یی به‌جێهێشت، "ناتالیا ده‌ڵێت: گوێم له ده‌نگی یه‌ك گوللـه بو و ده‌نگی ده‌رگاكه‌شم بیست كاتێك كرایه‌وه و ده‌نگی پێیه‌كان هێدی هێدی لێم نزیك ده‌بووه‌وه، پاشان بینیم رۆمانۆڤ له‌گه‌ڵ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵان هاتنه ژووره‌وه، هاوارمكرد و پرسیم، كوا هاوسه‌ره‌كه‌م؟ سه‌یری ده‌ره‌وه‌مكرد بینیم له نزیك ده‌رگاكه له‌سه‌ر زه‌وی كه‌وتووه، پیاوه زه‌به‌لاحه‌كه ده‌مانچه‌كه‌ی خسته سه‌ر سه‌رم و گوتی: ته‌قه‌م لێ‌كرد چونكه ئه‌و نازییه".
له‌وانه‌یه كه‌یسه‌كه‌ی ناتالیا یه‌كه‌می له‌و جۆره بێت كه ره‌وانه‌ی دادگای نێوده‌وڵه‌تی كرابێت و سكاڵای ده‌ستدرێژی سێكسیی له‌خۆ گرتبێت.
له‌وساته‌وه نه‌هامه‌تییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن:
ناتالیا داوای له كوڕه‌كه‌ی كرد، له ژووره گه‌رمكراوه‌كه‌ی ماڵه‌كه بمێنێته‌وه و گه‌نجه‌كه‌ش به ناتالیای گوت: "واباشتره بێده‌نگ بیت، ئه‌گینا كوڕه‌كه‌ت ده‌هێنم، بۆ ئه‌وه‌ی ببینێت كه چۆن مێشكت به‌ناو هه‌موو ماڵه‌كه‌دا بڵاوده‌كه‌مه‌وه".
ناتالیا بۆ چه‌ند ساتێك بێده‌نگ بوو، به‌ر له‌وه‌ی گوته‌كانی ته‌واو بكات: "داوای لێكردم جله‌كانم داكه‌نم. هه‌ردووكیان ده‌ستدرێژی سێكسییان كرده سه‌رم، یه‌ك له‌دوای یه‌ك و هیچ باكیان به‌وه نه‌بوو كه كوڕه‌كه‌م له ژووره‌كه‌ی ته‌نیشته‌وه ده‌گریێت. داوایان لێكردم بۆ ئه‌وه‌ی بچم بێده‌نگی بكه‌م و دواتر بگه‌ڕێمه‌وه لایان، به‌درێژایی كاته‌كه ده‌مانچه‌كه به‌سه‌رسه‌رمه‌وه بوو و به‌بێ وه‌ستان هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌كدم"، له نێوان خۆیان پرس و راوێژیان له‌باره‌ی ئه‌دای سێكسی ناتالیا ده‌كرد و پرسیاری ئه‌وه‌یان له‌یه‌كتر ده‌كرد، ئاخۆ بیكوژن، یانیش وازی لێ بهێنن.
دواتر ده‌ستیان له ناتالیا به‌ردا و به‌لای كوڕه‌كه‌یدا چوون، كه ره‌تی ده‌كرده‌وه هیچ جووڵه‌یه‌ك بكات، دوای 20 خوله‌ك گه‌ڕانه‌وه و دووباره ده‌ستدرێژی سێكسییان كرده‌وه سه‌ری، به‌ر له‌وه‌ی ماڵه‌كه جێبهێڵن.
ناتالیا ده‌ڵێت: "كاتێك بۆ جاری سێیه‌م گه‌ڕانه‌وه زۆر مه‌ست بوون و له‌سه‌ر كورسییه‌كان خه‌ویان لێكه‌وت، زۆر به وریاییه‌وه چوومه ژووره‌كه‌ی ئه‌و دیو و به كوڕه‌كه‌مم گوت: پێویسته به‌په‌له ئێره جێبهێڵین".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "كاتێك ده‌رگاكه‌م كرده‌وه، بینیم كوڕه‌كه‌م لای ته‌رمی باوكی وه‌ستاوه، به‌ڵام شه‌وه‌كه ئه‌وه‌نده تاریك بوو، نه‌یده‌زانی ئه‌مه باوكیه‌تی به ته‌نیشتییه‌وه و گوتی: ئایا وه‌ك ئه‌م پیاوه ته‌قه له ئێمه‌ش ده‌كه‌ن؟".
ناتالیا رایكرد بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته لای برای هاوسه‌ره‌كه‌ی له گوندێكی ده‌وروبه‌ری تێرنۆبێل و داوای لێ‌كرد به پۆلیس رابگه‌یه‌نێت، كه هاوسه‌ركه‌یانی كوشتووه و ده‌ستدرێژی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ری.
ئه‌و ده‌ڵێت: "من ده‌زانم كه زۆرێك له‌وانه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه بێده‌نگ ده‌بن، چونكه ده‌ترسێن، خه‌ڵكێكی زۆر باوه‌ڕ به‌و چیرۆكانه ناكات، ئافره‌تێكی سه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت له گونده‌كه نامه‌یه‌كی بۆ من ناردووه و پێی گوتم: به‌سه! چیتر چیڕۆك هه‌ڵمه‌به‌سته".
ناتالیا توانی ناسنامه‌ی رۆمانۆڤی ئه‌فسه‌ره رووسییه‌كه له رێگه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ئاشكرا بكات و زانیی كه ئه‌و به چه‌ندین ده‌ستدرێژی تاوانباره، به‌ڵام نه‌یتوانی ناسنامه‌ی ده‌ستدرێژیكاری دووه‌م ئاشكرا بكات، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی پێوه كرا و پێیان راگه‌یاند، رۆمانۆڤ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه له پرۆڤاری كوژراوه، "به‌ڵام من نازانم ئه‌و هه‌واڵه تا چه‌ند راسته".
كوڕه‌كه‌ی به منداڵانی دیكه ده‌ڵێت: سه‌گه نایابه‌كه‌ی مردووه و "نازانێت كه باوكیشی مردووه".
ناتالیا به حه‌سره‌ت و ژانه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه گونده‌كه‌ی و ته‌رمی هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌خاك بسپێرێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ناوچه‌كه‌شیان ئازاد بكرێت، ئه‌و نازانێت ئاخۆ ده‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه یان نا، "یادگارییه‌كان سه‌ختن.. نازانم ئاخۆ ده‌توانم له خانووه‌دا بژیم كه بۆ ئێمه‌ی دروستكردووه، ناشزانم ئاخۆ ده‌توانم بیفرۆشم یان نا".
H.B