ملیاردێرێك: بۆمانهوهی زیاتر لهم گهردوونه پێویستە لەسەر مەریخ شار دروست بکەین

K24- ههولێر:
دهوڵهمهندێكی كهنهدی رایدهگهیهنێت، مرۆڤایەتی بەهۆی کێشه و گرفتهكانی وەک کەمبوونەوەی رێژەی منداڵبوون و توندڕەوەی ئاینی و سیاسی مەترسی لەناوچوونی لەسەرە، پێویستە هەوڵبدەین لەسەر مەریخ شار دروستبکەین بۆ مانەوەی زیاترمان لە گەردوون.
ئیلۆن مەسک، ملیاردێرێكی ئهمهریكی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئینسایدەر، رایگهیاند، له رێگهی هەوڵە زانستییەکان بۆ ئەوەی مرۆڤ دەستی بە ژیان لە دەرەوەی هەسارەی زەوی بگات، له ههوڵداین، چونكه زهوی تووشی چەندین کێشەی مەترسیدار بووهتهوه، وەک گۆڕانی کەشوهەوا و ئەگەری بەکارهێنانی چەکی ناوەکی.
مەسک راشیگەیاند، "دڵشاد دەبم ئەگەر مرۆڤایەتی شارێکی لەسەر مەریخ هەبێت، ئهوكات ماوهی مانەوەی مرۆڤایەتی زۆر زیاتر دەبێت".
ئهو ملیاردێره جهختی لهوه كردهوه، "کێشەی کەمبوونەوەی رێژەی لەدایکبوون ساڵانێکه نیگەرانیکردووم".
مەسک گوتی، "پێموانییە پێویست بەوە بکات هەوڵبدەین تاکەکان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ بژین، ئەمە دەبێتە هۆی خنکانی کۆمەڵگە چونکە راستیەکەی ئەوەیە زۆربەی خەڵک بیروبۆچوونەکانیان ناگۆڕن دهرهنجام دەمرن".
ئیلۆن مەسک، ملیاردێرێكی كهنهدی دانیشتووی ئهمهریكایه، له دایكبووی 1971ـه، سامانەکەی بە 260 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت و بە یەکێک لە دەوڵەمەنترین مرۆڤەکان دادەندرێت، دهشڵێت: "هیواخوازم لە ژیان بەردەوام بم تا خەونەکانی بۆ پرۆژەی SpaceX سەبارەت بە نیشتەجێکردنی مرۆڤ لەسەر هەسارەکانی دیكه دێنەدی.
گوتیشی: "من لە مردن ناترسم، پێموایە وەکو حەسانەوە دەبێت".