دانووستانەکانی نێوان روسیا و ئۆکرانیا

تائێستا چوار گەڕی دانووستان لەنێوان بەڕێوەچووە
دانووستانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا
دانووستانی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا

K24 – هەولێر

دوای زیاتر لە مانگێک جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، تائێستا چەند گەڕێکی دانووتان لەنێوان هەردوو وڵات بەڕێوەچووە، بە مەبەستی راگرتنی شەڕ، بەڵام تائیستا گفتوگۆکان بێ ئەنجام بوونە.

لە گەڕی یەکەم و دووەمی دانووستانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ، کۆبوونەوەی شاندی هەردوولا لە شاری گۆمێل-ی بێلاڕووس ئەنجامدرا، گەڕی سێیەم جارێکی دیکە شاندی رووسیا و ئۆکرانیا لە سنووری بێلاڕووس – پۆڵەندا کۆبوونەوە.

گەڕی چوارەمی دانووستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کێیڤ، لە شاری ئیستانبوڵی تورکیا بووە، بەگوێرەی زانیارییەکان تاڕدەیەک لێک نزیکبوونەوە لەنێوانیان هاتووەتە کایەوە.