باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا نامه‌یه‌كی بایدن ده‌گه‌یه‌نێته‌ نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا ناوه‌رۆكی نامه‌كه‌ی بایدن تاووتوێ ده‌كه‌ن
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق

K24 - هه‌ولێر:

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (30ی ئادار/ مارسی 2022) پێشوازى له‌ ماتيو توله‌ر، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا نامه‌يه‌كى جۆو بايدن، سه‌رۆكى ‏وڵاته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى گه‌يانده‌ نێچيرڤان بارزانى، كه‌ تيايدا ‏جه‌خت له‌ پشتگيريى ئه‌مه‌ريكا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ته‌وه‌. ‏

هه‌ردوولا دۆخى سياسيى عێراق، هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى و كۆبوونه‌وه‌كانى ‏ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، دۆخى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى ‏داهاتووى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پێشنبينييه‌كانيان بۆ ‏داهاتووى پرۆسه‌ى سياسييان له‌ وڵات تاوتوێ كرد.‏

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر پێويستيى هه‌بوونى سيسمێكى ‏حوكمڕانيى ته‌ندروست له‌ عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى متمانه‌ و هاوبه‌شيى راسته‌قينه‌ و ‏پابه‌نديى به‌ ده‌ستوور و بنه‌ماكانييه‌وه،‌ كه‌ ته‌نيا رێگه‌يه‌ بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى و ‏جه‌ختيان له‌ گرنگيى بنياتنانى متمانه‌ و لێكگه‌يشتنى هاوبه‌شى نێوان لايه‌نه‌ ‏عێراقييه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه‌ و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان كرده‌وه‌.‏

گفتوگۆى لايه‌نه‌كان له‌سه‌ر ياساى هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمى كوردستان، گرنگيى ‏يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان له‌ به‌غدا و كارى پێكه‌وه‌يى له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ ‏عێراقييه‌كان، گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى ‏كێشه‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه‌، ‏شه‌ڕ و دۆخى ئۆكرانیا و كاريگه‌رييه‌كانى و وتووێژى ڤيه‌ننا له‌سه‌ر دۆسيه‌ى ئه‌تۆمى، ‏چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون كه‌ كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له‌ ‏هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.‏

باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا نامه‌يه‌كى جۆو بايدن-ی گه‌يانده‌ نێچيرڤان بارزانى
باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا نامه‌يه‌كى جۆو بايدن-ی گه‌يانده‌ نێچيرڤان بارزانى