پشێوی و شه‌ڕ له‌ناو كه‌مپی هۆل سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" و شانه نووستووه‌كانی داعش له‌ناو كه‌مپی "هۆل" له پارێزگای حه‌سه‌كه روویدا و كوژراو و بریندار هه‌ن.
روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌نێوان "هه‌سه‌ده" و شانه نووستووه‌كانی داعش له ناو كه‌مپی "هۆل" روویدا و ده‌ره‌نجام 3 كه‌س كوژران و ژماره‌یه‌ك برینداریشی لێكه‌وته‌وه.
روانگه‌ی سووری راشیگه‌یاند، له رۆژی دووشه‌ممه 27ـی ئادار / مارسی 2022ـه‌وه پشێوی له ناو كه‌مپی "هۆل" دروستبووه، بووه هۆی كوژرانی ژن و منداڵێك.
روانگه‌ی سووری روونیكرده‌وه، 4 ژن و 6 منداڵی دیكه له ئاكامی ئه‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه بریندار بوون، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و هه‌سه‌ده قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیان له‌ناو كه‌مپی هۆل و ده‌وروبه‌ریدا راگه‌یاند و كۆپته‌ره جه‌نگییه‌كان چاودێری ئاسمانی كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، كه‌مپی "هۆل" ده‌كه‌وێته پارێزگای حه‌سه‌كه، نزیكه‌ی 56 هه‌زار كه‌سی تێدا ده‌ژی، كه ته‌مه‌نی نیوه‌ی ئه‌و دانیشتوانه 18 ساڵین، پێكهاتوون له 10 هه‌زار ماڵباتی ئه‌و داعشانه‌ی له جه‌نگ و شه‌ڕه‌كاندا كوژراون.
UN راشیگه‌یاند، له‌ناو ئه‌و كه‌مپه‌دا زۆرترین رووداوی كووشتنی منداڵان و هێرشكردنه سه‌ر پاسه‌وانه‌كان رووده‌ده‌ن.