جۆ بایدن: هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ريكايه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، جۆ بایدن، له نامه‌یه‌كدا بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا پابه‌نده به پشتیوانیكردنی هێزی پێشمه‌رگه و هه‌رێمی كوردستان هاوبه‌شێكی گرنگی ئه‌مه‌ریكایه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی له جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه پێگه‌یشتووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌و نامه‌یه‌دا، بايدن جه‌ختىكردووته‌وه، كه هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى گرنگى ئه‌مه‌ريكايه و پابه‌نديى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه، ده‌ربڕيوه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: بايدن هێرشه مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى ئیدانه كردووه و ستايشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگيى پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا نيشان داوه، هه‌روه‌ها پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به به‌رده‌واميى پشتگيريى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق و پێشمه‌رگه، دووپات كردووه‌ته‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان ئاشكراشیكردووه، له له به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌يدا بايدن جه‌ختى له‌وه كردووته‌وه، كه ئه‌مه‌ريكا هەرێمی کوردستانێکی ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ عێراقێکی سەقامگیر و گەشاوە ده‌بينێت.
H.B