فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر، په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ر فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی به‌ڕێوه‌برد و قوتابیانی په‌یمانگه‌كه به‌رهه‌م و كاره ده‌ستیی و داهێنانه ته‌كنۆلۆژییه‌كانی خۆیان تێیدا نمایشكرد.
په‌یمانگه‌ی كۆمپیوته‌ری هه‌ولێر، ده‌رچووانی پۆلی نۆ وه‌رده‌گرێت و ماوه‌ی خوێندن تێیدا 5 ساڵه.
پێشتریش ئه‌و په‌یمانگه‌یه، له ده‌ستپێشخه‌رییه‌كدا، بڕیاری دا كۆمپیوته‌ری سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندنی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی هه‌ولێر به بێ به‌رامبه‌ر چاك بكاته‌وه.