لیژنه‌ی بینینی مانگ بڕیاریدا

یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان له‌ هه‌رێمی كوردستان دیاریكرا
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف

K24 - هه‌ولێر:

لیژنەی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی و کاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان له‌ رایگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌پێی به‌ڵگه‌ی شەرعی و زانستی، سبه‌ی شه‌ممه‌ (2ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی بینینی مانگ هاتووه‌: له‌به‌ر هه‌بوونی به‌ڵگه‌ی شه‌رعیی پێویست، ده‌ركه‌وت مانگ له‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان بینراوه‌، بۆیه‌ لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سبه‌ی شه‌ممه‌ (2ی نیسان/ ئه‌پرێلی 2022) به‌رامبه‌ره‌ به‌ (1ی ره‌مه‌زانی ساڵی 1443ی كۆچی).

راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان
راگه‌یه‌ندراوی لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان