هێزه‌كانی رووسیا له ناوچه‌ی چێرنیهێڤ ده‌كشێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
حاكمی ناوچه‌ی چێرنیهێڤ له باكووری ئۆكرانیا له گوتارێكی تۆماركراودا رایگه‌یاند، هێزه‌كانی رووسیا له ناوچه‌كه ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه، به‌ڵام تا ئێستا به ته‌واوی نه‌كشاونه‌ته‌وه.
ڤیاچیسلاڤ چاوش، حاكمی چێرنیهێڤ گوتی: "پێشبینی هێرشی مووشه‌كی و بۆردومانی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌كه‌ن و هیچ كه‌سێك ئه‌مه به‌دوور نازانێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌ره‌و ناو هه‌رێمه‌كه دێن و كۆنترۆڵی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه ده‌كه‌ن، كه پێشتر له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی رووسیادا بوون.
هه‌روه‌ها گوتی: هێشتا زووه هێزه‌كانی ئۆكرانیا له ناوچه‌كه له دۆخه‌كه به‌ته‌واوی دڵنیا ببنه‌وه، چونكه تا ئێستاش هێزه‌كانی رووسیا له‌ناو خاكه‌كه‌مان ماون.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو رووسیا رایگه‌یاند، كرده سه‌ربازییه‌كانیان له هه‌ردوو ناوچه‌ی چێرنیهێڤ و كیێڤ كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، به‌ره‌وپێشچوون له دانوستانه‌كانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا هه‌یه و مۆسكۆ ئاماده‌كاری بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێشنیازه‌كانی ئۆكرانیا ده‌كات.
لاڤرۆڤ له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌وانیدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هیندستان رایگه‌یاند، "پێوه‌یسته دانوستانی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام كیێڤ تێگه‌یشتنێكی زۆر گه‌وره‌ی له‌باره‌ی دۆخی نیمچه‌دوورگه‌ی كریمیا و دۆنباسی نیشانداوه، له‌وه‌ی كه پێویسته مامه‌ڵه‌یه‌كی بێلایه‌نانه له‌گه‌ڵ دۆخی ئه‌و دوو هه‌رێمه بكرێت".
H.B