ده‌وامی قوتابخانه‌كان كه‌مده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی په‌ره‌وه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌وامی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌كاتی خۆی ده‌ستپێده‌كات، به‌ڵام هه‌ر وانه‌یه‌ك 5 خووله‌ك كه‌م ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده هاتووه: دەوامی بەیانیان کاتژمێر (8:00) دەستپێدەکات و دەوامی نێوەڕۆیان کاتژمێر (12:15) دەستپێدەکات، به‌ڵام دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کە پێش بانگی ئێوارە بۆیاننەگونجا، دەکرێت کاتژمێر (7:30)ی ئێواره دەست پێ بکەن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده:
پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزانی پیرۆز لەسەرجەم موسڵمانان دەکەین، وەزارەتی پەروەردە لە مانگی رەمەزاندا بڕیاری دا، کە دەوام لە ناوەندەکانی خوێندن بەم شێوەیە دەبێت:
1- دەوامی بەیانیان کاتژمێر (8:00) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەك کەم دەکرێتەوە.
2- دەوامی نێوەڕۆیان کاتژمێر (12:15) دەستپێدەکات و هەر وانەیەک پێنج خولەك کەم دەکرێتەوە.
3- دەوامی قوتابخانە و خوێندنگەکانی ئێواران کاتژمێر (4:30) دەستپێدەکات، ئەو ناوەندانەی خوێندیش کە پێش بانگی ئێوارە بۆیاننەگونجا، دەکرێت کاتژمێر (7:30) دەست پێ بکەن. بەهەمان شێوەی دەوامی بەیانیان و نێوەڕۆیان پێنج خولەك لە وانەکانیان کەم دەکرێتەوە.
4- ناوەندەکانی خوێندن نابێت گۆڕانکاری لە خشتەی وانەکان بکەن، هەر مامۆستایەك کە کۆتا وانەی تەواو بوو، بە ئاگاداری بەڕێوەبەر دەتوانێت ناوەندی خوێندن بەجێبهێڵێت.
وەزارەتی پەروەردە
1ی 4ی 2022