بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ئه‌م ناوچه‌یه‌ی كوردستانی هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای كه‌لاری سه‌ر به پارێزگای سلێمانی هه‌ژاند.
كه‌شناسی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 2ـی نیسان / ئه‌پرێل 2022) بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی (3.3) پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر رۆژهه‌ڵاتی قه‌زای كه‌لاری هه‌ژاند.
كه‌شناسی عێراق راشیگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، كاتژمێر 11:38:58 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك كه‌لاری هه‌ژاند، هاووڵاتیانی ناوچه‌كه هه‌ستیان پێنه‌كرد.
داواشكرا خه‌ڵكی كه‌لار له نزیك دیواره‌كان دوور بكه‌ونه‌وه، باوه‌ڕیش به هه‌واڵی نادروست نه‌كه‌ن.