دەوڵەتی یاسا داوای کردنەوەی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ ده‌كات

چوارچێوەی هەماهەنگی شاندێك بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان پێكده‌هێنێت تا حكومه‌تێكی به‌هێز درووست بكه‌ن
ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هه‌ولێر:

هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوا لە لایەنەکان ده‌كات، سوود لە مانگی رەمەزان وەربگرن و بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز لاپەڕەکی نوێ بکەنەوە.

عەتوان عەتوانی، سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە راگەیاندراوێکدا داوا لە لایەنەکان دەکات، سوود لە مانگی پیرۆزی رەمەزان ببینن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانیان و لاپەڕەیەکی نوێش لەپێناو گەلی عێراقی بکەنەوە.

سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا داواشی لە لایەنەکان کردووە، کار بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز بکەن.

بڕیاریشە چوارچێوەی هەماهەنگی شاندێك بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی پێکبهێنێت و لەگەڵ لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق گفتوگۆ بکەن.