پاریس مێسی و نێیمار ده‌فرۆشێت
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی فه‌ره‌نسا، پاریس سانجێرمان پلانی داناوه له‌م هاوینه لیۆنێل مێسی و نێیمار دا سیلڤا بفرۆشێت.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا، له راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه دوای كرانه‌ده‌ره‌وه‌ی پاریس سانجێرمان له چامپیۆنزلیگی ئه‌م وه‌رزه، خاوه‌نه‌كانی یانه‌ی پاریسییه‌كه بڕیاریانداوه له هاوینی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌رداری نێیمار و مێسی بن.
هه‌مان سه‌رچاوه نووسیویه‌تی: پاریس سانجێرمان پلانی پرۆژه‌كه‌ی گۆڕیوه و چیتر نایه‌وێت به ته‌نیا هیوای ئامانجه‌كانی له‌سه‌ریه‌ك یاریزان یان دوو یاریزان هه‌ڵبچنێت، بۆیه رێككه‌وتوون له هاوینی ئه‌مساڵ مێسی و نێیمار بخه‌نه نێو بازاری فرۆشتنه‌وه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، نێیمار و مێسی له خولی ئه‌مریكاوه داواكراون و ئه‌و دوو یاریزانه‌ش ده‌یانه‌وێت له داهاتوودا به‌تایبه‌تی له دوای مۆندیالی 2022 له خولی ئه‌مریكا یاری بكه‌ن.
لكیپ نووسیویه‌تی: له‌مه‌ودوا پاریس سانجێرمان زیاتر له یاریزانی لاو و پێگه‌یاندنی ئه‌ستێره ده‌كاته‌وه نه‌وه‌كو كڕینی یاریزانی ئه‌ستێره و ئاماده كراوه، بۆیه له ئێستاوه ده‌رگای رۆیشتنی پاریس له‌به‌رده‌م مێسی و نێیماردا كراوه‌ته‌وه.