میسال ئالوسی: ئه‌و ململانێ سیاسییه‌ی له عێراق هه‌یه زیانی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
میسال ئالوسی، سیاسه‌تمه‌داری عێراقی له‌باره‌ی مه‌به‌ستی گوته‌كانی هادی عامری، سه‌رۆكی كوتله‌ی فه‌تح، كه گوتبووی، ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌كرێت، گوتی: ئه‌م گوتانه بۆ كه‌سێكی وه‌ك هادی عامری شتێكی نامۆیه، چونكه مه‌به‌ستی عامری ئه‌گه‌ر به‌ریتانیا بێت، ته‌واوی حزبه ئیسلامییه‌كان به سوننه و شیعه‌وه هاوپه‌یمانی به‌ریتانیان و زۆربه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی ئه‌و حزبانه‌ش هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانین.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا با پرسیارێكی دیكه بورووژێنین، ئه‌وه‌یش ئه‌وه‌یه: ئایا ئێران، ئوردن و سووریا ده‌ستوه‌ردان ناكه‌ن؟ ئه‌ی حزبوڵڵا! ئایا حزبوڵڵای لوبنانی ده‌ستوه‌ردان ناكات؟.
ئه‌م گوتانه‌ی ئالوسی له‌كاتی میوانداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی خۆی وروژاند گوتی: من له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێستا عێراق بووه‌ته گۆڕه‌پانێك بۆ ده‌ستوه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كان له كاروباره‌كه‌ی.
سه‌باره‌ت به پێشنیازی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌ش، كه داوا ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌گوێره‌ی سه‌نگی خۆی به‌شداری له حكومه‌تدا بكه‌ن، ئالوسی جه‌ختیكرده‌وه، سه‌در هه‌میشه به هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان شۆك ده‌كات، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ململانێكان له نێوان شیعه شیعه‌دایه و ئێران ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی شیعه‌كانه‌وه كۆنترۆڵی دۆخی عێراق بكات، ئه‌م هه‌وڵانه‌ش هه‌موویان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كوتله‌ی سه‌دری ده‌كات.
گوتیشی: ئه‌و ململانێیه‌ی له عێراق هه‌یه، له‌سه‌ر چاكسازیكردن و ره‌تكردنه‌وه‌ی چاكسازییه. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هاوپه‌یمانێتیی نێوان پارتی كورد و سوننه له‌گه‌ڵ كوتله‌ی سه‌دری، گۆڕانێكی نوێ بوو له گۆڕه‌پانی سیاسیی عێراق و ئه‌گه‌ر سستیش بێت، به‌ڵام نیازێك بۆ بونیاتنانی ده‌وڵه‌ت له‌و هاوپه‌یمانێتییه‌دا هه‌یه، به‌ڵام چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی پێچه‌وانه‌كه‌یان ده‌وێت و ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه پێویسته دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئه‌و ململانێیه‌ی ئێستا له عێراقدا هه‌یه، زیانی بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌یه.