ئاگادارییەك لەبارەی کرێی کارەباوە

دوا مۆڵەتی لێخۆشبوونی کرێی کارەبا دیاریکرا
وەزارەتی کارەبا
وەزارەتی کارەبا

K24 - هەولێر:

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لێخۆشبوونی (15%) کرێی کارەبا لە هاوبەشانی کارەبا تا رۆژی (2022/5/31) کاری پێ دەکرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، ئەو هاوبەشانەی کە قەرزداری کرێی کارەبان و قەرزەکانیان کەڵەکە بووە، دوا وادە بۆ سوودبینین لە لێخۆشبوونی (15%) کرێی کارەبا رۆژی 31ـی ئایاری 2022ـە.

لێخۆشبوونی (15%) کرێی کارەبا لە هاوبەشانی کارەبا، لە 1ـی تشرینی دووەمەوە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە کاری پێدەکرێت و تا ئێستا چەند جارێک وادەکەی درێژ کراوەتەوە.