هێزه‌كانی سووریای دیموكرات چوونه‌ ناو منبج

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج تایبه‌ت به‌ كوردستان 24ی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سووریا دیموكرات چوونه‌ته‌ ناو شاری منبج و چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی ستراتیژییان كۆنتڕۆڵكردووه‌.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان، كه‌ هێزێكی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتن،  له‌ به‌شی رۆژئاوای منبج چوونه‌ته‌ ناو منبج و تاكو چوارڕیانی كتابیان له‌ شاره‌كه‌ كۆنتڕۆڵكردووه‌. 

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شه‌ڕ و پێكدادان تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.