یونیسێف: پتر له 8 ملیۆن عێراقی له‌نێو پاشماوه جه‌نگییه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن

K24 - هەولێر:
رێکخراوی "یونیسێف"ـی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشكرای ده‌كات، پتر له 8 ملیۆن عێراقی له‌نێو پاشماوه جه‌نگییه‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوی یونسێفی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوو، به‌هۆی پاشماوه جه‌نگییه‌كان و مین، 519 منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه، یاخوود كه‌مئه‌ندام بوونه، زۆرینه‌ی ئه‌و ژماره‌ش منداڵی كوڕن.
یونیسیف راشیگه‌یاند، ئه‌و منداڵانه‌ی كه مین پێیاندا ته‌قیوه‌ته‌وه، زۆربه‌یان شوانكارن، یاخوود ئه‌وانه‌ن كه كه‌ل و په‌لی كۆنه و ئاسن كۆ ده‌كه‌نه‌وه.
یونیسێف ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له‌هه‌وڵه‌كانیان بۆ دابینكردنی ژیانێكی سه‌قامگیر بۆ منداڵانی عێراقی به‌رده‌وام ده‌بن، كه هێشتا ده‌وروبه‌ریان پڕه له مینی چێندراو، به‌تایبه‌ت ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون. ده‌شڵێت: "عێراق به درێژایی مێژوو به نێو ده‌یان جه‌نگ و ئاشووبی ناوخۆیی و ناوچه‌ییدا تێپه‌ڕیووه، به‌م هۆیه‌وه ژماره‌ی مینی چێندراو هه‌میشه له زیادبووندایه، به‌تایبه‌ت دوای ساڵی 2003، زۆرترین شه‌ڕی ناوخۆیی له‌م وڵاته دروست بووه".
یونیسێف جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، له كۆی چوار منداڵی عێراقی، یه‌كێكیان هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی مینی چێندراوی له‌سه‌ره، به‌تایبه‌ت سنووره‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئێران، كوه‌یت و سعوودیه.
یونیسێف داوا ده‌كات، به زووترین كات ئه‌و پاشماوه جه‌نگیانه له عێراق هه‌ڵبگیرینه‌وه، پاڵپشتی له مافه‌كانی منداڵ بكه‌ن.
پێشتر عێراق رایگه‌یاندبوو، 3200 كیلۆمه‌تری مینڕێژ كراوه، نزیكه‌ی 8،5 ملیۆن كه‌س له‌نێو ئه‌و پاشماوه جه‌نگیانه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.