مەسرور بارزانی بودجەیەکی تایبەت بۆ پڕۆژەی خاوێنکردنەوەی دهۆک تەرخان دەکات

نزیکەی 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاك خەرج دەکرێت
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر رەزامەندی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 6 ملیار دینار بۆ چارەسەركردنی خۆڵ و خاشاكی دهۆک خەرج دەکرێت. 

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی بڕی (5،874،372،000)دینار بۆ پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاکی پارێزگای دھۆک، گوژمەكە لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆک خەرج دەکرێت.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، کە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان و ئیدارە سەربەخۆکان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رەزامەندی دا لەسەر خەرجکردنی بڕی (5،874،372،000 )دینار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەی خاوێنکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە پارێزگای دھۆک، بۆ ماوەی یەک ساڵ كە لە رێکەوتی 1/9/2021 تا 31/8/2022، بڕی پارەی تەرخانکراو لەسەر بودجەی ئاسایی سەرۆکایەتیی شارەوانیی دھۆک خەرج دەکرێت.