ڕۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی لایه‌نگیری ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ڕۆژنامه‌ی ( تایمز ) ی بریتانی ڕایگه‌یاند" لایه‌نگری ئه‌وه‌یه بریتانیا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپادا بمێنێته‌وه.
له بابه‌تی سه‌ره‌كی ڕۆژنامه‌كه‌دا به‌ناونیشانی ( دووباره دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئه‌وروپا) كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ڕۆژنامه‌كه ڕای ده‌زگاكه‌ی خستووه‌ته ڕوو و پاڵپشتی مانه‌وه‌ی بریتانیا ده‌كات له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا دا.
له‌وباره‌یه‌وه نوسیویه‌تی" باشترین ده‌ره‌نجام بۆ ئه‌م ڕاپرسییه ،هاوپه‌یمانییه‌كی نوێیه له نێوان نه‌ته‌وه خاوه‌ن سه‌روه‌رییه‌كانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا،هاوپه‌یمانییه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئاڵوگۆڕی ئازادانه و چاكسازی كه له‌لایه‌ن بریتانیاوه ئاراسته بكرێت.
ڕۆژنامه‌ی (تایمز) سه‌ر به‌و گرووپه ڕاگه‌یاندنه فراوانه‌یه كه خاوه‌نه‌كه‌ی(ڕۆبه‌رت موردوخه) ه و هه‌ریه‌ك له ڕۆژنامه‌كانی (سه‌ندای تایمز) و (زه‌سه‌ن) ی خاوه‌ن زۆرترین تیراژ و جه‌ماوه‌رییه و پێشتر به پێچه‌وانه‌ی تایمز داوای ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه.
ئه‌و پاڵپشتییه‌ی ڕۆژنامه‌ی تایمزی بریتانی له كاتێكدایه،چه‌ند ڕۆژێكی كه‌م ماوه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ڕاپرسی له بریتانیا و كه بڕیاره له ڕۆژی 23/6/2016 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بریتانیه‌كان بۆ مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا یان ده‌رچوونی، بڕیاری خۆیان بده‌ن.