ئۆکرانیا ڕێگە بە زیندانییەکان دەدات لە ڕیزی سوپا خزمەت بکەن
K24 - هەولێر
پەرلەمانی ئۆکرانیا پرۆژەیاسایەکی پەسەندکرد، ڕێگە بە زیندانییەکان دەدات لە بەرەکانی جەنگ پەیوەندی بە ڕیزی سوپای ئەو وڵاتەوە بکەن.
لەوبارەیەوە ئۆلینا شولیاک ئەندامی پەرلەمانی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەدا، بەپێی یاسا نوێیەکەی پەرلەمان ئەوانەی زیندانین لە ئۆکرانیا دەتوانن بە شێوەی خۆویستانە پەیوەندی بە سوپاوە بکەن و بەرگریی لە وڵاتەکەیان بکەن.
بڕیارەکە رەوانەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا دەکرێت بۆ دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەری.
له 24ـی شوباتی 2022، به فهرمانی ڤلادیمێر پوتنی سهرۆكی رووسیا هێرش كرایه سهر خاكی ئۆكرانیا و بههۆیهوه دەیان ههزار كهس له سهربازان و هاووڵاتییان كوژراون و ملیۆنهها ئۆكرانیش ئاوارهی وڵاتانی ئهوروپی بوون، تا ئێستاش ئهو جهنگه بهردهوامه.