سلێمانی.. بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

K24 - سلێمانی:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دهكات، چوار تۆمەتباری دیكه بە تۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتە وجادووكردن دەستگیركران.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه، تێیدا هاتووه، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی چوار تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتەكردن و فێڵكردن دەستگیركرد.
پۆلیسی سلێمانی روونیكردهوه، پاش ئەوەی پۆلیس زانیاری دەستكەوت لەسەر چەند تۆمەتبارێك كە خەریكی فاڵگرتنەوە، نوشتەكردن و فریودانی ھاووڵاتیان بوون، دەستبەجێ بەسەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لێكۆڵینەوەكان دەستیپێكردوو و سەرجەم بنكەكان راسپێردران بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتباران.
ههروهها له راگهیهندراوهكهی پۆلیسی سلێمانیدا ئهوهش خراوهتهڕوو، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سەرچنارەوە چوار تۆمەتبارهكه دەستگیربكرێن و دەستیش گیرا بەسەر چەندین پارچە و كەلوپەل كە بۆ فاڵگرتنەوە و نوشتەكردن بەكاریان دههێنا.
پۆلیس جهختی لهوه كردهوه، لەئێستا هەریەك لەتۆمەتباران (س ، ح ، م لەدایكبووی 1982 – س ، ن ف لەدایكبووی 1986 – خ ، ر ، خ لەدایكبووی 1948 – ع ، ر ، ع لەدایكبووی 1951 ) بەبڕیاری دادوەر راگیراون و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

