بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

"لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە"
بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران
بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە پێنج تۆمەتبار دەستگیرکران

K24- هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، پێنج تۆمەتبار بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکران.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تییدا هاتووه‌، ، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری توانیان لەچەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیر بکەن.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراو:

مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی پێنج تۆمەتباریان بەتۆمەتی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فێڵکردن دەستگیرکرد.

پاش کۆکردنەوەی زانیاری پێویست و چاودێریکردنی چەند کەسێک کە لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی خەریکی فاڵگرتنەوە، نوشتەکردن و فریودانی ھاووڵاتیان بوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی رزگاری توانیان لە چەند ھەڵمەتێکی جیادا پێنج تۆمەتبار دەستگیربکەن.

لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر چەندین پارچە کەلوپەلدا کە بۆ فاڵگرتنەوە و نوشتەکردن بەکاریانھێنابوو.

كه‌ره‌سته‌كانی فاڵگرتنه‌وه‌
كه‌ره‌سته‌كانی فاڵگرتنه‌وه‌

لەئێستا ھەریەک لەتۆمەتباران (ب، ع، غ لەدایکبووی 1966  - پ، ر، أ لەدایکبووی 1973  - ن، س، أ - ح، ح، ع لەدایکبووی 1947 - غ، ب، ع لەدایکبووی 1956) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - راگەیاندن و پەیوەندییەکان