جۆنسن ده‌چێته ئۆكرانیا
K24- هه‌ولێر:
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا سه‌ردانی ئۆكرانیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆده‌بێته‌وه.
حكومه‌تی به‌ریتانیا رایگه‌یاند، جۆنسن سه‌ردانی كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌كات و له‌گه‌ڵ زێلێنسكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دووقۆڵی ساز ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی نیازپاكی خۆی بۆ هاوسۆزی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ئۆكرانیا نیشان بدات.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژ به‌ناوی داونینگ ستریت بڵاویكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا جۆنسن و زێلێنسكیتاوتوێی پاڵپشتییه دوورمه‌وداكانی به‌ریتانیا بۆ ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و جۆنسن چه‌ندین هاوكاری نوێی دارایی و سه‌ربازی بۆ ئۆكرانیا ده‌خاته‌ڕوو.
H.B