سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی و گۆڕان لەگەڵ چەند حزبێكی دیكە كۆدەبنەوە

K24 - ھەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ سەركردایەتی ھاوبەشی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان سەردانی حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان و حزبی شیوعی كوردستان بكەن.

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی كۆبوونەوە، ئەمڕۆ شاندێكی سەركردایەتی ھاوبشی یەكێتی و گۆڕان سەردانی سۆسیالست و شیوعی دەكەن.

لە 17 ی ئایاری 2016 یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان رێككەوتننامەیەكی سیاسییان واژوو كرد، لە دوای یەكەم كۆبوونەوەی سەركردایەتی ھاوبەشیان شاندی ئەو سەركردایەتیە سەردانی ھەندێك لایەنی سیاسی ھەرێمی كوردستانیان كردووە.