ته‌رمی 5 كۆچبه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
نوێنه‌ری كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبووان له رێگه‌ی كۆچكردنه‌وه رایگه‌یاند، بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه، كاتژمێر 4:30 خوله‌كی ئێواره ته‌رمی 5 له كۆچبه‌رانی یه‌خته نقومبووه‌كه‌ی كۆتایی ساڵی رابردوو له ده‌ریای ئیجه‌دا خنكان، له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه بگه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
كارزان محه‌مه‌د، نوێنه‌ری كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبووانی رێگه‌ی كۆچبه‌ری به ماڵپه‌ڕی كوردستان24ی راگه‌یاند، له‌كۆی 29 كۆچبه‌ری كورد، كه له‌و یه‌خته‌دا له ئاوی ده‌ریا بێسه‌روشوێن بوون، تا ئێستا ته‌نها ته‌رمی 5 كه‌سیان دۆزراونه‌ته‌وه، كه له‌ناویان دووانیان منداڵن.
هه‌وره‌ها گوتی: دوای ئه‌وه‌ی له به‌ڵگه و تاوانی هه‌رێمی كوردستان سامپڵی كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنبووانی ئه‌و رووداوه وه‌رگیران و دواتر به هاوكاری فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به هه‌ماهه‌نگی باڵیۆزخانه‌ی عێراق له یۆنان، ره‌وانه‌ی وڵاتی یۆنان كران، به مه‌به‌ستی به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ پشكنینی "DNA"، توانرا ناسنامه‌ی هه‌رپێنج ته‌رمه‌كه بناسرێنه‌وه، دوای ده‌ركردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی كۆچی و گرتنه‌به‌ری رێكاری یاسایی، بڕیاره رۆژی سێشه‌ممه 12ی ئه‌م مانگه ته‌رمه‌كان له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه بگه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان راده‌ستی كه‌سوكاره‌كانیان بكرێنه‌وه.
له 21ی 12ی ساڵی رابردوو، یه‌ختێك به 70 سه‌رنشینه‌وه له ره‌گه‌زنامه و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز له ده‌ریای ئیجه‌دا نقوم بوو و له‌كۆی سه‌رنشینه‌كانی، ته‌نها 13 كه‌س رزگاربوون و 57 كه‌سیش له ئاودا خنكان، له‌گۆی ئه‌و 57 كه‌سه‌ش كه بێسه‌روشوێن بوون، 29 كه‌سیان كورد بوون، له‌وانه‌ش كه‌سێك خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و 28 كه‌سیش خه‌ڵی هه‌رێمی كوردستان بوون.
وه‌ك زانراویشه، له‌و 13 كه‌سه‌ی له رووداوه‌كه‌دا رزگاریان بوو، 7 يان كورد بوون و ته‌نیا یه‌كێكیان به ناوی رێوار عه‌بدوڵڵا كه برای محه‌مه‌د عه‌بدوڵڵایه گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره ته‌رمی محه‌مه‌د له‌گه‌ڵ چوار قوربانی دیكه‌ی ئه‌و رووداوه رۆژی سێشه‌ممه بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ناوی ئه‌و قوربانیانه‌ی سێشه‌ممه ته‌رمه‌كانیان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان:
1- جێگر ئه‌بوبه‌كر برایم/ خه‌ڵكی سه‌نگه‌سه‌ر (ته‌مه‌ن 21 ساڵ)
2- سێڤدا فریاد عه‌لی/ خه‌ڵكی حاجیاوا (ته‌مه‌ن 6 ساڵ)
3- پارێز ناسح محه‌مه‌د/ بازیان (ته‌مه‌ن21 ساڵ)
4- ژاكاو محه‌مه‌د ئه‌مین/ كۆیه (ته‌مه‌ن 32 ساڵ)
5- محه‌مه‌د رێبوار عه‌بدوڵڵا/ كۆیه (ته‌مه‌ن 2 ساڵ)
تا ئێستاش ته‌رمی 24 كۆچبه‌ری كورد كه له‌و رووداوه بێسه‌روشوێن بوونه، نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
H.B