دوای سه‌ردانی شاندی هه‌رێم وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا دوای ته‌واوبوونی گه‌ڕی یه‌كه‌می گفتوگۆكانی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، وه‌زاره‌تی ناوبراو به‌یاننامه‌یه‌كی راگه‌یاند و به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی نوێی نه‌وتی له عێراق كرده‌وه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌و بنه‌مایانه كرده‌وه، كه پێشتر له‌باره‌ی ئیداره‌دانی دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی كردبوون".
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل، وه‌زیری نه‌وتی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ خالید شوانی، سه‌رۆكی شاندی هه‌رێم دا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، بنه‌ما بنچینه‌ییه‌كان خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی گرێبه‌ست و ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتان و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان واژووی كردوون، ره‌وانه‌ی به‌غدا بكات، به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و هه‌مواركردنه‌وه‌یان، وێڕای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه واژۆ كراون، بۆ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییه‌ی له‌داهاتوودا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داده‌مه‌زرێت و باره‌گاكه‌شی له هه‌ولێر ده‌بێت، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ حكومه‌تی فیدراڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، "پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌بێت له ئیداره‌دانی ته‌واوی چالاكییه نه‌وتییه‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و پێوه‌رانه‌ی له‌لایه‌ك كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵه‌وه ئاماده ده‌كرێن و هه‌ڵسه‌نگادندنیان بۆ ده‌كرێت.
وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "پێویسته هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به ته‌واوی داهاته نه‌وتییه‌كان له یه‌كێك له بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بكرێته‌وه، به مه‌به‌ستی تۆماركردنی كۆی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و ده‌بێت خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بگه‌ڕێته‌وه".
وه‌زیری نه‌وتی عێراق دووپاتیكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌ما و پێوه‌ری ته‌كنیكی و پیشه‌یی جیهانی و كاركردن له‌سه‌ر باره‌زكردنه‌وه‌ی داهاته داراییه‌كان، جه‌خت له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی پیشه‌سازی نه‌وت و غاز له سه‌رانسه‌ی عێراق ده‌كاته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ببێته پاڵپشت بۆ ئابووری نیشتمانی.
هه‌وره‌ها وه‌زیری نه‌وتی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر كاری هاوبه‌ش له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی ته‌واوی كێشه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و درزانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا دروست بوونه، كرده‌وه، هه‌روه‌ها پێداگیری له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێی هاوكاری كرده‌وه، كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا بێت و گوتیشی: شاندی هه‌رێمی كوردستان دووباره بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ، ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به گه‌ڕێكی نوێی گفتوگۆ بكه‌ن.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌دا، خالید شوانی، سه‌رۆكی شاندی هه‌رێم گوتی: كۆبوونه‌وه‌كان زۆر راشكاوانه بوون، به‌شێوه‌یه‌ك كه رێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی میكانیزمێك كرا، كه ده‌كرێت له داهاتوودا بكرێته پلانێك بۆ كاری ئاینده له پێناو چاره‌سه‌ركردی كێشه‌كانی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی ریشه‌یی به هه‌موو جومگه‌كانییه‌وه و دووپاتیكرده‌وه، یاسای نه‌وت و غاز باشترین چاره‌سه‌ره بۆ بنبڕكردنی ته‌واوی كێشه‌كان و ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ش ده‌ستپێكێكی باشه بۆ هاوكاریی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق.
H.B