فه‌ره‌نسا 6 دیپلۆماتكاری رووسیای ده‌ركرد
K24- هه‌ولێر:
فەرەنسا ده‌ركردنی 6 دیپلۆماتکاری رووسیی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و دووپاتیكرده‌وه، دەزگا هەواڵگرییەکانی فەرەنسا ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی ئەو دیپلۆماتکارانەیان لەناو خاکی فەرەنسا ئاشکرا کردووە، كه لەژێر په‌رده‌ی کاری دیپلۆماسی، سیخوڕییان بۆ وڵاتەکەیان کردووە.
لە راگەێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ئاشکرای كرد، ئەو 6 دیپلۆماتکارەی رووسیا لەژێر ناوی کاری دیپلۆماسی سیخوڕیان بۆ وڵاتەکەیان کردووە و کارەکانیان پێچەوانەی بەرژەوەندی نیشتمانی فەرەنسا بوون، بۆیه له وڵاته‌كه‌یان دەرکراون.
لە راگەێندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسادا هاتوو: لە 10ی ئەم مانگە دەزگا هەواڵگرییەکانی فەرەنسا ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی ئەو دیپلۆماتکارانەیان لەناو خاکی فەرەنسا ئاشکرا کردووە، بەبێ ئەوەی وردەکاری ئۆپەراسیۆنەکە ئاشکرا بکات.
وەزیری ناوخۆی فەرەنساش لە تویتێکدا نووسیویەتی: دەزگای هەواڵگری فەرەنسا شكستی به پلانی ئۆپەراسیۆنێکی نهێنی رووسیای لەناو خاکی فەرەنسا هێناوه، کە دژی بەرژوەندی وڵاتەکەمان بووە.
دەرکردنی ئەم 6 دیپلۆماتکارەی رووسیا دوای ئەوە دێت، کە 4ی ئەم مانگەش فەرەنسا بڕیاریدا، بەهۆی داگیرکارییەکانی رووسیا لە ئۆکرانیا و کوشتنی خەڵکی سڤیل، 35 دیپلۆماتکاری رووسی لە وڵاتەکەی دەربکات.
هه‌ر له هه‌مان رۆژ ئانالینا بایربوك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیاش رایگەیاند، لەبەرامبەر ئەو تاوانانەی رووسیا لە شاری بوچا و ناوچەکانی دیکەی ئۆکرانیا ئەنجامیداون، 40 دیپلۆماتکاری ئەو وڵاتە لە ئەڵمانیا دەردەکرێن.
هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا تا ئێستا هه‌ریه‌ك له وڵاتانی: به‌لژیك 21 دیپلۆماتكار ، هۆڵه‌ندا 17 دیپلۆماتكار، ئێرله‌ندا 4 دیپلۆماتكار وڵاتی چیكیش یه‌ك دیپلۆماتكاری رووسییان له وڵاته‌كانیان ده‌كردووه، به‌مه‌ش كۆی دیپلۆماتكاره ده‌ركراوه‌كانی رووسیا له‌و وڵاتانه، به ئه‌ڵمانیاشه‌وه، گه‌یشتووه‌ته 83 دیپلۆماتكار.
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی رووسیا له شاری بوچای باكووری رۆژئاوای كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره و ناوچه‌كانی ده‌وروربه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئۆكرانیاوه، په‌رده له‌سه‌ر چه‌ندین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی هه‌ڵدرایه‌وه و رۆژی 3ی ئه‌م مانگه سه‌دان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا جیهانییه‌كان بڵاوبوونه‌وه، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا وێنه‌ی ته‌رمی سه‌دان هاووڵاتیی گوللـه‌بارانكراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كاندا نیشان ده‌درێن.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه، شه‌پۆلێكی ئیدانه‌كردن و ناڕه‌زایه‌تی توندی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به‌و تاوانانه سه‌ریهه‌ڵداوه و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه هاته ده‌نگ و وڵاتان بەتوندی ئیدانەی کۆمەڵکوژی خەڵکی ئۆکرانیا دەکەن لەلایەن سوپای رووسیاوە. داوای سه‌پاندنی سزای توند بۆ سه‌ر رووسیا دەکەن. سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: رووسیا جینۆسایدی ئەنجامداوە. وەزیری دەرەوەش گوتی: رووسیا لە داعش خراپترە. سەرۆکی فەرەنساش ئاماژەبەوە دەکات، ئەوەی رووسیا کردوویەتی بەرگەگرتنی ئه‌سته‌مه. راوێژکاری ئەڵمانیاش داوا دەکات، تیمێکی تایبەتی نێودەوڵەتی هەموو تاوانەکانی رووسیا دۆکیۆمێنت بکات.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێنا، له‌كاتێكیشدا ئۆكرانیا په‌نجه‌ی تۆمه‌تی جینۆسایدكردنی خه‌ڵكی بوچا بۆ سوپای رووسیا درێژ ده‌كات، به‌شێك له وڵاتان ئه‌مه به جینۆساید و به‌شێكی دیكه به تاوانی جه‌نگ و هه‌ندێكیش به تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن. له به‌رامبه‌ریشدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و تاوانانه‌ی ره‌ت كرده‌وه، كه له‌وباره‌یه‌وه ئاراسته‌ی ده‌كرێن و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌م وێنه و گرته ڤیدیۆییانه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی كیێڤه‌وه بۆ میدیاكانی رۆژئاوا هه‌ڵبه‌ستراون و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سوپای رووسیا تاوانی له‌مجۆره‌یان له بوچا ئه‌نجامنه‌داوه.
له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیاكاندا، ڤیتالی كلیچكۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ شۆكبوونی خۆی به بینینی دیمه‌نه‌كانی شارۆچكه‌ی بوچای له باكووری رۆژئاوای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و به "تاوانێكی دڕندانه‌ی جه‌نگ"یی وه‌سفكرد.
H.B