وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ره‌تی ده‌كاته‌وه كۆمه‌ڵكوژیی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی ئۆكرانیا ئه‌نجامدابێت
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه باس له ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژی له‌لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی سڤیلی شارۆچكه‌ی بوچان له باكووری رۆژئاوای كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن و دووپاتی كرده‌وه، بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه و ڤیدیۆیانه سیناریۆیه‌كی نمایشكاریی حكومه‌تی كیێڤه بۆ میدیاكانی رۆژئاوای.
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، "كاتێك ئه‌و شارۆچكه‌یه له‌ژێر كۆنترۆڵكردنی هێزه‌كانی رووسیا بوو، هیچ هاووڵاتییه‌ك رووبه‌ڕووی توندوتیژی نه‌بووه‌ته‌وه".
دووپاتیشیكرده‌وه، سوپای رووسیا 452 ته‌ن هاوكاریی مرۆیی به‌سه‌ر دانیشتوانی سڤیلی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا دابه‌شكردووه.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی: "ده‌رفه‌تی چوونه‌ده‌ره‌وه بۆ ته‌واوی دانیشتوانی شارۆچكه‌كه به‌ره‌و باكوور فه‌راهه‌م كرابوو، له‌كاتێكدا ده‌روازه‌كان به‌ڕووی باشووری ئه‌و ناوچه‌یه به‌هۆی بۆردومانی به‌رده‌وامی هێزه‌كانی ئۆكرانیا مه‌ترسیدار بوون".
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆیانه‌شی به ساخته له‌لایه‌ن حكومه‌تی كیێڤه‌وه بۆ میدیاكانی رۆژئاوا ناوبرد، كه له دیمه‌نه‌كانیاندا وێنه‌ی ده‌یان ته‌رمی گوللـه‌بارانكراوی هاووڵاتییانی سڤیل نیشان ده‌درێن، كه ژماره‌یه‌كیان ده‌ستیان له پشته‌وه به‌ستراوه و ده‌گوترێت، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیاوه كوژراون و گوتیشی: ئه‌مه سیناریۆیه‌كی نمایشكاریی حكومه‌تی كیێڤه بۆ میدیاكانی رۆژئاوا.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی مۆسكۆ رایگه‌یاند، كه كرده سه‌ربازییه‌كانی له باكووری ئۆكرانیا له‌سه‌ر ئاستێكی فراوان كه‌م ده‌كاته‌وه، له 30ی مانگی رابردووه‌وه ته‌واوی یه‌كه سه‌ربازییه‌كانیان له شاری بوچا كشاندووه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مڕۆش ئۆلێکسێی ئەرێستۆڤیچ، راوێژکاری سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند، چەندین بەڵگەیان لە شارە رزگارکراوەکانی ئۆکرانیاوە دەستکەوتووە کە دەسەلمێنن، تاوانی جەنگ لەلایەن سوپای روسیاوە بەرامبەر خەڵکی ئۆکرانیا ئەنجامدراوە. ئەو راوێژکارەی سەرۆکی ئۆکرانیا دەڵێ: ئەوەی لە شارەکانی ئێرپین، بووچا و هۆستۆمیل کراوە تەنیا لە فیلمە ترسناکەکاندا هەبووە.
ئه‌مڕۆ سه‌دان وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و میدیا جیهانییه‌كان بڵاوبوونه‌وه، له دیمه‌نه‌كانیاندا ته‌رمی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ئۆكرانیا نیشان ده‌درێن، كه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی چه‌ند شارێكی ده‌وروبه‌ری كیێڤ كه‌وتوون و ژماره‌یان به زیاتر له 300 كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت و ده‌گوترێت له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه گوللـه‌باران كراون.
دواتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و وێنه و گرته ڤیدیۆییانه کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی هێنایە دەنگ. وڵاتان بەتوندی ئیدانەی کۆمەڵکوژی خەڵکی ئۆکرانیا دەکەن لەلایەن سوپای رووسیاوە. داوای سه‌پاندنی سزای توند بۆ سه‌ر رووسیا دەکەن. سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: رووسیا جینۆسایدی ئەنجامداوە. وەزیری دەرەوەش گوتی: رووسیا لە داعش خراپترە. سەرۆکی فەرەنساش ئاماژەبەوە دەکات، ئەوەی رووسیا کردوویەتی بەرگەگرتنی ئه‌سته‌مه. راوێژکاری ئەڵمانیاش داوا دەکات، تیمێکی تایبەتی نێودەوڵەتی هەموو تاوانەکانی رووسیا دۆکیۆمێنت بکات.
ڤیتالی كلیچكۆ، سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ شۆكبوونی خۆی به بینینی دیمه‌نه‌كانی شارۆچكه‌ی بوچای له باكووری رۆژئاوای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند و به "تاوانێكی دڕندانه‌ی جه‌نگ"یی وه‌سفكرد.
H.B