"مانچێسته‌ر یونایتد ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ ده‌بێت"
مانچێستەر یونایتد دەرگای رۆیشتن بە رووی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌كه‌ی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکاتەوە.
بەپێی رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنیا، مانچێستەر یونایتد نزیکە ساڵی پێنجەم لەسەریەک بەڕێ بکات بەبێ ئەوەی هیچ ناسناوێک بباتەوە، کە دوایین ناسناوی لە 2017 بوو ئەو کاتەی یۆرۆپالیگی بردەوە.
سپۆرت ئاماژەی بەوە کردووە ئێستا دەرگای رۆیشتن بە رووی کریستیانۆ زیاتر لە کاتەکانی دیکە کراوەیە و یانەکەش دەیەوێت لە کۆتایی ئەم وەرزە دەستبەرداری کریس ببێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی 37 ساڵان، پێشتر 5 خه‌ڵاتی تۆپی زێرینی بردووه‌ته‌وه و 5 نازناوی چامپیۆنزلیگیشی به‌ده‌ستهێناوه، له هاوینی 2021 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس هه‌ڵوه‌شانده‌وه و به به‌های 45 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد، ئه‌م وه‌رزه دۆن له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان له كۆی 34 یاری، 18 گۆڵ و 3 ئاسیستی كردووه.