عێراقییه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا كۆلاره ده‌فڕێنن

K24- هه‌ولێر:
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مه‌وه عێراقییه‌كان خه‌ریكی به‌كارهێنانی یاری كۆلاره‌ن، كه یارییه‌كی كۆنی هیندییه، كه‌ربه‌لاییه‌كان له‌مانگی ره‌مه‌زاندا به‌كاری ده‌هێنن.
سایتی ئه‌لجه‌زیره له‌میانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه به‌و یارییه ده‌كات و رایگه‌یاند، له كۆنه‌وه له‌كاتی سه‌ردانیكردنی هیندییه‌كان بۆ مه‌زارگه‌كانی نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا و مانه‌وه‌یان له‌م دوو شاره‌دا، خه‌ریكی دروستكردن و به‌كارهێنانی كۆلاره بوون و جگه له فرۆشتنه‌وه‌ی به خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه.

سائب زه‌ینی، هاووڵاتییه‌كی كه‌ربه‌لایه و خه‌ریكی كۆلاره فرۆشتنه و رایگه‌یاند، ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ كه‌وته وه‌رزی به‌هار، له‌و كاته‌ی كه رۆژ و هه‌واكه‌ی خۆش ده‌بێت، خه‌ڵكی دێنه ده‌ره‌وه و كۆلاره به‌كار ده‌هێنن.
زه‌ینی راشیگه‌یاند، له ته‌واوی ناوچه‌كانی سه‌ر به كه‌ربه‌لا، له دوای عه‌سره‌وه تا به‌ربانگ، گه‌وره و بچووك خه‌ریكی به‌كارهێنانی كۆلاره‌ن، ئه‌و كاره‌ش داهاتێكی باش ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.

حه‌یده‌ر عه‌ره‌ب، كه خه‌ریكی دروستكردنی كۆلاره‌یه و ده‌یفرۆشێت، رایگه‌یاند، شێوه‌ی كۆلاره به گوێره‌ی تێپه‌ڕبوونی كات په‌ره‌ی سه‌ندووه، پێشتر شێوه‌كه‌ی "مه‌عین" بوو، ئێستا بووه‌ته چوارگۆشه.
عه‌ره‌ب گوتیشی: "ئه‌و كه‌سه‌ی یاری به كۆلاره ده‌كات، هه‌وڵده‌دات، یاخوود ئاره‌زوو ده‌كات بۆ دوورترین ئاست بیفڕێنێ".
عه‌ره‌ب ئه‌وه‌شی باسكرد، "كۆلاره یارییه‌كی فیكرییه، وه‌ك بیركاری وایه، ده‌بێت مێشك و بیركردنه‌وه به‌كاربهێنی".
توێژه‌رێكی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌نیا عێراقییه‌كان له مانگی ره‌مه‌زاندا كۆلاره ده‌فڕێنن، ئه‌م یارییه بۆ سه‌ده‌ی 19ـه‌یه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه.