سبه‌ی له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ئه‌مه‌ ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیاریدا
یادی ئه‌نفالكراوان به‌رز راده‌گیرێت
یادی ئه‌نفالكراوان به‌رز راده‌گیرێت

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ نووسراوێكی به‌ واژووی وه‌زیر ئاراسته‌ی گشت په‌روه‌رده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌، داوا ده‌كات سبه‌ی یادی جینۆسایدی ئه‌نفال به‌رز رابگرن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی نووسراوێكی فه‌رمی كه‌ به‌ واژووی  ئالان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ ده‌رچووه‌، داوا ده‌كات سبه‌ی 14ـی نیسان یادی جینۆسایدی ئه‌نفالی گه‌لی كوردستانه‌ له‌ ته‌واوی ناوه‌نده‌كانی خوێندن به‌ر له‌ ده‌ستپێكی وانه‌ی یه‌كه‌م چه‌ند ساتێك بۆ رێزگرتنی گیانی پاكی قوربانیانی ئه‌نفال بوه‌ستن.

هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ داوا له‌ ناوه‌نده‌كانی خوێندن ده‌كات، له‌مڕۆژه‌دا به‌ دروستی باسی ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌ بۆ قوتابیان بكه‌ن.

ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌
ده‌قی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌