مسته‌فا كازمی بۆ یادی ئه‌نفال: تاوانەکانی ئەنفال رژێمی دیکتاتۆریان ریسوا کرد 

"ئه‌م ساڵیاده‌ هاندەرمان ده‌بێت بۆ کارکردن لەپێناو عێراقێکی دیموکراسی"
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق

K24 - هەولێر:

ئەمڕۆ 14ـی نیسانی 2022، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لە یادی 34 ساڵەی جینۆسایدی ئەنفالدا تویتێكی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند، تاوانەکانی ئەنفال دژی گەلی کوردمان سیاسەتەکانی رژێمی دیکتاتۆریان ریسوا کرد.  

مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران عێراق له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، تاوانەکانی ئەنفال دژی گەلی کوردمان كه‌ دەیان هەزار کەسی تێدا بوونە قوربانی، سیاسەتەکانی رژێمی دیکتاتۆریان ریسوا کرد.

هه‌روه‌ها كازمی گوتی: "ئه‌م ساڵیاده‌ هاندەرمان ده‌بێت بۆ کارکردن لەپێناو عێراقێکی دیموکراسی کە ئاشتی تێدا بەرقەرار بێت و بەرەنگاری ئەو ئەتوارانەش ببێتەوە کە دیکتاتۆرییەت و دوژمنکاری دووباره‌ دەگێڕنەوە".