پسپۆڕێكی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان: ده‌رفه‌تێكی مێژوویی هاتووه‌ته به‌رده‌م كورد
K24- هه‌ولێر:
پسپۆڕێكی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌خت ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا شه‌ڕی رووسیا و ئۆكرانیا قه‌یرانێكی له‌بواری وزه به‌دوای خۆیدا هێناوه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی جیهان دروست كردووه، گرنگیی پێگه‌ی جوگرافیای وڵاتی توركیاش به‌هۆی نزیكییه‌وه له سه‌رچاوه‌كانی وزه، به‌تایبه‌ت هه‌رێمی كوردستان، وایكردووه كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و توركیا به‌هێزتر ده‌ربكه‌ون و ئاماژه‌كان هیوابه‌خشن.
عه‌بدوڵڵا كران، پسپۆڕی بواری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی: چۆن توركیا بووه‌ته پردی به‌یه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی نێوان ئه‌وروپا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گرنگی پێگه‌ی كوردستانیش هیچ له هی توركیا كه‌متر نییه، به‌تایبه‌ت كه به‌ناوچه‌یه‌كی هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ندی وزه داده‌نرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئێستا كه به‌هۆی شه‌ڕی نێوان رووسیا و ئۆكرانیا وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌وڵ ده‌ده‌ن په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیا هه‌ڵپه‌سێرن، كه خۆی له په‌یوه‌ندییه‌كی گرێبه‌سته‌ییدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وان به‌دوای جێگره‌وه‌ی نوێ و سه‌رچاوه‌ی تازه‌ی وزه‌دا ده‌گه‌ڕێن، هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكه له‌و هه‌رێمانه‌ی له‌بواری وزه زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌كرێت پێگه‌كه‌ی له بازاڕی وزه بۆ دابینكردنی نه‌وت و غاز بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا به‌هێزتر بكات رۆڵه راسته‌قینه‌كه‌ی ئاشكراتر ده‌ربخات، پێشتریش مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆڕبه‌ندی وزه‌ی جیهان له ئیمارات جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت به‌شێك له پێداویستیی وڵاتان بۆ وزه دابین بكات.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، ده‌روازه‌ی ئه‌و بازاڕه‌ش بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان، وڵاتی توركیایه، بۆیه هه‌ردوو لا پێویستییه‌كی حه‌تمییان به‌یه‌ك هه‌یه و ده‌بێت رێككه‌وتنێك ی پته‌و له نێوانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكرێت و سوودێكی بۆ تۆركیا هه‌بێت و هه‌رێمی كوردستانیش بتوانێت له رێگه‌ی توركیاوه بگاته بازاڕه‌كانی جیهان.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ده‌رفتێكی مێژوویی هاتووه‌ته به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستان، چونكه له‌م قۆناغه‌دا ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش پشتیوانی له به‌هێزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا ده‌كه‌ن و گوتیشی: بۆ ئه‌م قۆناغه كورد پێویستی به‌وه‌یه كێشه ناوخۆییه‌كانی به‌لاوه بنێت و به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كگرتووانه په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێكی ده‌وڵه‌تداری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سوود له‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه وه‌ربگرێت، كه هاتووه‌ته به‌رده‌می.
H.B