ژینگە چییە؟ چەند جۆر پیسبوونی ژینگە هەیە؟
K24 - سلێمانی:
16ی نیسان، لە هەرێمی کوردستان بە رۆژی ژینگە دەستنیشانکراوە، ئەمساڵ دەستەی ژینگە هەفتەی چالاکی ژینگەیی ئەنجامدەدات، بۆ هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان بەمەبەستی پاراستنی ژینگە.
لە پەیامێکیدا، ده‌سته‌ی ژینگە، به‌بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دەڵێت "ئه‌مساڵیش له 16ی نیساندا وه‌ك ساڵانی دیكه، به‌وزه‌ی زیاتر و بیری نوێتره‌وه ده‌سته‌ی ژینگه و فه‌رمانگه‌كانی ژینگه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكاندا به‌هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ دام وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و بۆردی رێكخراوه ژینگه‌ییه‌كاندا بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆنه‌ی رۆژی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌رز راده‌گرن".
ژینگە؛ هەموو ئەو بابەتە جیاوازنە دەگرێتەوە کە مرۆڤ هەستیان پێدەکات، هەندێکیان زیندەوەرن و هەندێکیان بێگیانن، بەشێکیشیان هێزی کیمیایی، بایەلۆجی و فیزیایی ناو سرووشت پێکدەهێنن، هەر یەکێک لەم بابەتانە، کاتێک هاوسەنگیان تێکدەچێت بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە، کاریگەری جیاواز لەسەر ژینگە دروست دەکەن و زیان بە مرۆڤایەتی دەگەیەنن.
دەستەی ژینگە سوپاس و پێزانینی هەیە، بۆ هەموو ئەو کەس و لایەنانەی له‌خه‌می ژینگه‌دان، گرنگترین ئەو کارانەی دەستەکەش کردوویەتی لە ماوەی ساڵیکدا ئەمانەن:
1- ده‌رچواندنی رێنمایی ژماره 1 ی ساڵی 2021 تایبه‌ت به‌ڕاوكردن
2- ده‌رچواندنی رێنمایی ژماره 2 ی ساڵی 2021 تایبه‌ت به‌پاراستنی هه‌وا
3- ده‌رچواندنی رێنمایی ژماره 3 ی ساڵی 2021 تایبه‌ت به‌مه‌رجه ژینگه‌ییه‌كانی سه‌ربڕخانه‌كان.
4- ده‌رچواندنی رێنمایی ژماره 4 ی ساڵی 2021 تایبه‌ت به‌ئاگاداركردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیكاران.
5- ده‌رچواندنی رێنمایی ژماره 5 ی ساڵی 2021 تایبه‌ت به‌قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانه ژینگه‌ییه‌كان.
6- ده‌رچواندنی رێنمایی ژماره 1 ی ساڵی 2022 تایبه‌ت به‌دانانی چاودێری ژینگه‌یی بۆ پڕۆژه‌كان.
7- گێڕانه‌وه‌ی ئاماده‌كردنی راپۆرتی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی ژینگه‌یی بۆ ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كانی.
8- پێكهێنانی یه‌كه‌ی یه‌كسانی جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ده‌سته‌ی ژینگه.
9- دیاركردنی رۆژی ژینگه‌ی هه‌ر پارێزگا‌و ئیداره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ.
10- به‌شداربوون له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ژینگه‌ی عێراق بۆ ئاماده‌كردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌شدارییه نیشتمانییه‌كان له‌باره‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌واوه.
11- به‌شداربوون له‌كۆنفڕانسی جیهانیی تایبه‌ت به‌گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا له گلاسكۆ له به‌ریتانیا.
12- سه‌ردانیكردن و پێشوازییكردن له‌زۆرێك له‌كونسوڵی وڵاتان و خستنه‌ڕوی كێشه‌كانی ژینگه.
13- هه‌مواركردنی مادده‌ی 42 ی یاسای ژماره 8 ساڵی 2008 و ناردنی بۆ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی.
14- ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه ئاساییه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پاراستن و چاككردنی ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
15- پێكهێنانی لێژنه‌ی ژینگه له پارێزگا‌و ئیداره سه‌ربه‌خۆكاندا.
16- سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی كاریگه‌ریی تاوه‌ر و ئه‌نتێنه‌كان.
17- پێدانی رێنماییه ژینگه‌ییه‌كان به‌كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێڕاق له‌هه‌رێم.
18- كاراكردنی په‌یڕه‌وی ژماره 9 ی تایبه‌ت به‌لێژنه‌ی باڵا‌و لێژنه فه‌رعییه‌كانی پاراسته سروشتییه‌كان.
19- جێگیركردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كه‌ده‌سته‌ی ژینگه‌و فه‌رمانگه‌كانی پێشكه‌شی هاوڵاتیانی ده‌كه‌ن.
20- وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ته‌رخانكردنی گوژمه‌ی پێویست بۆ ته‌واوكردنی باڵه‌خانه‌ی دیوانی ده‌سته‌ی ژینگه كه به‌پێی ستاندارده ژینگه‌ییه‌كان دروست ده‌كرێت.
21- كاراكردنی رێكه‌وتننامه‌ی تایبه‌ت به‌و گیانه‌وه‌رانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوونیان له‌سه‌ره.
22- جێكردنه‌وه‌ى چاودێرییكردنی باخچه‌ی ئاژه‌ڵان له‌نێو رێنمایی ژماره 1 ی ساڵی 2021
23- پێدانی بڕوانامه‌ی سایتس له هاورده‌و هه‌نارده‌كردنی گیانله‌به‌راندا.
24- ئاماده‌كردنی رێبه‌ری ژینگه‌یی بۆ رێبه‌رانی ژینگه‌یی له‌ناوه‌نده‌كانی خوێندندا.
25- سه‌ردانیكردن بۆ زانكۆكان بۆ هاندانیان بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی ژینگه له كۆلێژه تایبه‌تمه‌نده‌كاندا.
26- سه‌ردانیكردن و پێشوازیی له زۆرێك له‌وه‌زیران و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان و بۆ هه‌ماهه‌نگییكردن.
27- ئاماده‌سازیی بۆ به‌ستنی یه‌كه‌م كۆنفڕانسی فراوانی تایبه‌ت به‌وه‌به‌رهێنانی ژینگه‌یی.
شێوازەکانی پیسبوونی ژینگە:
- پیسبوونی خاک
خاک یەکێکە لە گرنگترین سامانە سرووشتییەکان، بەهۆی چالاکی نادروستی مرۆڤەوە پیس دەبێت، هەندێک لە رێژەی پیسبوونی خاک، بریتییە لە گۆڕینی زەوی کشتوکاڵی، بۆ تەلار و باڵەخانە و ڕێگای قیرتاوکراو، کەوا دەکات زەوییەکە، سوودە سرووشتییەکەی خۆی نەمێنێت، بەشێکی دیکەی پیسبوونی خاک، بەهۆی فڕێندانی پاشەڕۆ، ماددە تیشکدەرەوەکان، پاشماوە ئەلکترۆنییەکان، پیسبوون بەهۆی ئاودانی زۆر و سوێربوونی خاک، بوورکان، ماددە کیمیاییە کشتوکاڵی و جەنگییەکانەوەیە.
ئەو بەرهەمە کشتوکاڵیانەی لە خاکێکی پیسدا بەرهەمدەهێندرێن، کاریگەرییان دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ، هەروەها پیسبوونی خاک دەبێتە هۆی، کەمی بەرهەمی رووەکی، تێکدانی هاوسەنگی نێوان ڕووەک و گیانلەبەران، بڵاوبوونەوەی نەخۆشی، کەمکردنەوەی رێژەی رووبەری سەوزایی و ئۆکسجین.
- پیسبوونی ئاو
تێکەڵاوبوونی ماددە جیاوازەکان لەگەڵ ئاودا، وادەکات گۆڕانکاری بەسەر تام و بۆن و رەنگی ئاودا بێت، هەروەها رێژەی خوێ و ترش و تفتی ئاو ناهاوسەنگ دەبێت، بەوهۆیەوە ناتوانرێت سودی لێببینرێت.
هەندێک پیسبوونی ئاو هەیە فیزیاییە، ئەوەش لە رێگەی گەرمبوونی ئەو ئاوەی بۆ سارکردنەوەی کارگەکان بەکاردەهێندرێت، یان تێکەڵاوبوونی زبڵ و پاشماوەکان، بەشێک لە پیسبوونەکەش کیمیاییە، ئەوەش لە رێگەی پاشماوە پیشەسازی و کشتوکاڵییەکان و ماددە خۆراکی و پاککەرەوەکانەوە دەبێت.
لە هەندێک ناوچەش پیسبوونی بایەلۆجی ئاو دروستدەبێت، بەهۆی زیادبوونی رێژەی زیندەوەرێک یان کەڕوو یان بەکتریایەک لەناو سەرچاوە ئاوییەکاندا، کەوا دەکات ئاوەکە پیسبێت و بۆ بەکاهێنان نەشیاوبێت.
- پیسبوونی هەوا
هەر مرۆڤێک بۆ بەردەوامبوونی لە ژیاندا پێویستی بە هەوا هەیە، بەڵام پیسبوونی هەوا کاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ و بەشێک لە هەوای شارە گەورەکانی جیهان بەهۆی زۆری کارگەکان، ئۆتۆمبیل و گۆڕانی کەشوهەوا و خۆڵبارینەوە پیسدەبێت و کاریگەری لەسەر دەماخ، کۆئەندامی هەناسە و رێژەی ئۆکسجینی جەستەی مرۆڤ دەبێت.
هەندێکجار، پیسبوونی هەوا، لە رێگەی بڵاوبوونەوەی بۆنی پاشماوە و کارلێکە کیمیاییەکان و گازە زیانبەخشەکانەوە کاریگەری لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەکات، بەشێک لە بۆمبەکان بەشێوازێک دروستکراون کە لە رێگەی بۆنەوە زیان بەو شوێنە دەگەیەنن کە تێدا بەکاردەهێندرێن.
- پیسبوونی بینبن
ئەم پیسبوونە لە رێگەی کەمکردنەوەی رێژەی سەوزایی و زۆربوونی دانیشتوانەوە دروستدەبێت، کاتێک گرنگی نادرێت بە ژینگە و باڵەخانە و شوێنە جاوازەکان بەشێوازێکی هەرەمەکی بنیاتدەنرێن، پیسبوونی بینین دروستدەکەن، لە زۆرینەی ناوچەکانی جیهان بەم پیسبوونە دەگوترێت ناڕێکی شارەکان، کە نەخشەی بیناسازی، پارکی ئۆتۆمبیل، بازاڕ و شوێنەگشتییەکانیان رێکنەخراوە.
پیسبوونی بینین کاریگەری راستەوخۆی هەیە لەسەر باری دەروونی مرۆڤ و هەستکردن بە ماندووبوون.
- پیسبوونی دەنگ (ژاوەژاو)
مرۆڤەکان بەدەستی خۆیان ئامێر و دەنگی جیاواز دروستدەکەن، کە زۆربوونی ئەم دەنگانە، دەبێتە هۆی پیسبوونی دەنگ و کاریگەری دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ و گوێیەکانی.
تێکدانی باری دەروونی و کاتی خەو و پشووەکان، چەند گرفتێکی دیکەن کە بەهۆی کاریگەریەکانی پیسبوونی دەنگەوە پەیدا دەبن.
- پیسبوون بە تیشک
ئەو تاوەرانەی بۆ ئامێرەکانی پەیوەندیکردن دانراون و لە رێگەی کارۆموکناتیسییەوە کاردەکان یان ئەو تیشکانەی لە رێگەی تیشکدانەوەی هەندێک بۆمبەوە بڵاودەبنەوە، کاریگەری راستەوخۆیان دەبێت لەسەر مرۆڤ و دەرکەوتنی نەخۆشییەکانی، مێشک و دەمار، سەرئێشە، نەزۆکی و نەخۆشی پێست.