ئه‌مڕۆ یانه‌ی زه‌ورا له دۆخێكی زۆر خراپ رووبه‌ڕووی هه‌ولێر ده‌بێته‌وه
یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌ورا ده‌بێته‌وه، ئه‌م یارییه له كاتێكدایه كه یانه‌ی زه‌ورا پێنج یارییه هیچ سه‌ركه‌وتنێكی تۆمار نه‌كردووه و هیچ گۆڵێكیشی له خوله‌كه نه‌كردووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه له گه‌ڕی 27ـه‌می خولی نایابی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له نێو یاریگه‌ی یه‌كه‌می فه‌ره‌نسۆ له كاتژمێر 10:00ـی شه‌و میوانداریی زه‌ورا ده‌كات، له‌م یارییه‌دا 5 یاریزانی زه‌ورا به‌هۆكاری جیاواز به‌شداریی یارییه‌كه ناكه‌ن، له به‌رامبه‌ردا له یانه‌ی هه‌ولێر ته‌نیا یه‌ك یاریزان بێبه‌ش ده‌بێت ئه‌ویش سه‌فین مه‌سنووره.
یانه‌ی زه‌ورا به راهێنه‌رایه‌تی ئه‌یوب له خولی نایابی عێراق به‌ره‌و دۆخێكی خراپ ده‌ڕوات و به‌جۆرێك له دوایین 11 یاریی خوله‌كه ته‌نیا دوو سه‌ركه‌وتنیان به‌رامبه‌ر یانه‌كانی دیوانیه و نه‌فتی وه‌سه‌ت تۆمار كردووه.
یانه‌ی زه‌ورا ئه‌م وه‌رزه له كۆی 26 یاری، 12 بردنه‌وه، 10 به‌رامبه‌ربوون و 4 شكستی هه‌یه و به كۆكردنه‌وه‌ی 46 خاڵ ریزبه‌ندی پێنجه‌می خوله‌كه‌ی گرتووه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی كاتی به 32 خاڵ له پله‌ی سێزدیه‌م دێت، رۆژی هه‌ینی داهاتوو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی نه‌فتی به‌سره ده‌بێته‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی زه‌ورا هه‌ر له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه و رۆژی چوارشه‌ممه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆز سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات.