سه‌رۆك بارزانی: هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە
سه‌رۆك بارزانی
سه‌رۆك بارزانی

K24 - هەولێر:

سه‌رۆك بارزانی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی كریستیانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، تێیدا هاتوو، "هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و  برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، ڕیشەكێشبوونی هزری تیرۆر و توندڕۆیی".

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قیامەی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خوشك و برایانی كریستیان لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم.

هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی قووڵتربوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان و  برایەتی و تەبایی و سەقامگیری و، ڕیشەكێشبوونی هزری تیرۆر و توندڕۆیی.

هەروەها خوشك و برا كریستیانەكان و سەرجەم پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی تر لە عێراق و ناوچەكە بە ئاشتی و ئازادی لەگەڵ یەكتردا بژیین.

جەژنتان پیرۆز بێ و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم

مسعود بارزانی

16ـی نیسانی 2022