لوپێن به هه‌ده‌ردانی پاره‌ی گشتیی ئه‌وروپا تۆمه‌تباره
K24 - هه‌ولێر:
مارین لوپێن، كاندیده توندڕه‌وه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سی نزیكی خۆی تۆمه‌تباركراوه به هه‌ده‌ردانی 600 هه‌زار یۆرۆ له پاره‌ی گشتیی ئه‌وروپا، كاتێك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا بووه.
لوپێن له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی ئه‌وروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ساخته‌كاری تۆمه‌تباركراوه، به گوێره‌ی راپۆرتێكی ماڵپه‌ڕی "میدیابار"ی فه‌ره‌نسی ئاشكرابووه، كه راپۆرته نوێیه‌كه‌ی ساخته‌كاری ره‌وانه‌ی دادگای فه‌ره‌نسا كراوه.
ئاژانسی فرانس پرێس-یش به‌دواداچوونی كردووه و وه‌ڵامی له نووسینگه‌ی داواكاری گشتیی پاریس وه‌رگرتووه، كه له 11ی ئادار/ مارسی رابردووه‌وه شیكردنه‌وه‌یان بۆ راپۆرته‌كه كردووه.
رۆدۆلف بۆسلۆ، پارێزه‌ری لوپێن بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند، سه‌ری سوڕماوه له‌و كاته‌دا ئه‌و راپۆرته ئاشكرا ده‌كرێت و كاته‌كه‌ی به ده‌رفه‌ت زانراوه، كه كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسایه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بێ‌ئومێد بووه له‌و رێگه‌یه‌ی نووسینگه‌ی ئه‌وروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ساخته‌كاری به‌كاریهێناوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شێك له راپۆرته‌كه په‌یوه‌ندی به چه‌ند زانیارییه‌كی كۆن هه‌یه، كه هی 10 ساڵ به‌ر له ئێستایه.
پارێزه‌ره‌كه روونیكرده‌وه، لوپێن له‌لایه‌ن هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دادوه‌ریی فه‌رنساوه بانگهێشت نه‌كراوه، ره‌خنه‌ی له‌وه‌ش گرتووه، كه راپۆرتی كۆتایی بۆ لوپێن و ئه‌ویش نه‌هاتووه.
روونیشیكره‌وه، به گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی نووسینگه‌ی ئه‌وروپا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ساخته‌كاری، بابه‌ته‌كه له ساڵی 2016ـه‌وه هه‌یه و لوپێن له مانگی ئاداری 2021ـه‌وه له رێگه‌ی پۆسته‌وه وته‌ی لێوه‌رگیراوه.
نووسینگه‌ی ئه‌وروپی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ساخته‌كاری هه‌ر یه‌ك له ماری لوپێن و جان ماری لوپێن-ی باوكی و هه‌ردوو هاوڕێكه‌ی "لویس ئیلیۆ" و "برۆنۆ گولنیش" تۆمه‌تبار كردووه، كه ئه‌ندامی نووسینگه‌ی نیشتمانیی "كۆمه‌ڵی نیشتمانی" و فراكسیۆنی "ئه‌وروپای نه‌ته‌وه و ئازادییه‌كان"ن، ئه‌و 4 په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌وروپا به هه‌ده‌ردانی 600 هه‌زار یۆرۆ تۆمه‌تباركراون و داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كراوه.
له راپۆرته‌كه‌ی نووسینگه‌ی ئه‌وروپی هاتووه، له ساڵی 2007ـه‌وه لوپێن لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له‌باره‌ی تێوه‌گلانی له دۆسیه‌یه‌كی ساخته‌كاری، كه پۆستی وه‌همی بۆ دوو یاریده‌ده‌ری خۆی درووستكردووه و پاره‌ی پێوه‌رگیراوه، تا ئێستاش دۆسیه‌كه یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.