به‌لجیكا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی تۆمار كرد
كه‌مێك پێش ئێستا، له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، له یاریگه‌ی (نۆڤیۆ دی بۆردۆ) هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لجیكا و ئایرله‌ندا رووبه‌ڕووی یه‌كتربوونه‌وه، یارییه‌كه‌یش به 3 گۆڵی خاوین به سوودی هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا كۆتایی هات.
یارییه‌كه له گێمی یه‌كه‌م به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه‌یان رۆمیلۆ لۆكاكۆ له خوله‌كی 48 زنجیره‌ی گۆڵه‌كانی له گێمی دووه‌م ده‌ست پێكرد.
دواتر له خوله‌كی 61 ئاكسێل ڤیستێل گۆڵی دووه‌م بۆ به‌لجیكا تۆمار كرد، پاشان له خوله‌كی 70 جارێكی دیكه لۆكاكۆ تۆپێكی دیكه‌ی له تۆڕی گۆڵی ئایرله‌ندا گیر كرد و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتن و قه‌ره‌بووی شكسته‌كه‌ی یاریی رابردوویان به‌رانبه‌ر ئیتاڵیا كرده‌وه.
ئه‌م دوو هه‌ڵبژارده‌یه بۆ یه‌كه‌منیجار بوو له یارییه‌كی فه‌رمیدا به‌یه‌ك بگه‌ن، به‌ڵام پێشتر 5 جار له مێژوودا یاریی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه، ئایرله‌ندا له 3 یاریدا براوه بووه و به‌لجیكاش دوویاریی بردۆته‌وه.