زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر قەرەبوو دەکرێنەوە
K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی زستانی رابردووی شاری هه‌ولێر، سه‌رۆكی لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه له پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، له زستانی رابردوودا 3 لافاو له هه‌ولێر روویدا، پێویستی به‌وه هه‌بوو به‌ر له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی دیراسه‌تی هه‌موو زیانلێكه‌وتووان بكرێت.
سروه ره‌سووڵ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی لافاوه‌كانی هه‌ولێر رایگه‌یاند، "ئێمه له رێگه‌ی تیمه‌كانه‌وه شه‌و و رۆژ له كاردابووین، گه‌یشتینه ئه‌و ئاسته كه قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی لافاوی یه‌كه‌م كۆتای هات و خه‌ریكن دابه‌شی سه‌ر زیانلێكه‌وتووانی ده‌كه‌ین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارێزگای هه‌ولێر راشیگه‌یاند، ئه‌و خێزانانه قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه كه ماڵ و حاڵیان، یاخوود دووكان و شوێنی كاركردنیان تێكچووه، قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه. ده‌شڵێت: شێوه‌ی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌كه جیاوازی هه‌یه، هه‌ن زیانی زۆریان پێگه‌یشتووه، هه‌شن زیانه‌كانیان كه‌متره، لیژنه‌ی تایبه‌ت بۆ ئۆتۆمبێل و ناو ماڵ به‌سه‌رۆكایه‌تی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كانه پێكهێنراوه.