"پیكێ فێڵی له دوو وڵات كردووه سعوودیه و ئیسپانیا"
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان رۆبالێسی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و جێرارد پیكێی یاریزانی بارسێلۆنا و خاوه‌نی كۆمپانیا كۆزمۆس ئاشكرا بووه پیكی له گواستنه‌وه‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بۆ سعوودیه 24 ملیۆن یۆرۆ قازانجی كردووه و رۆبالێس به پێدانی زانیاری هه‌ڵه تۆمه‌تبار كراوه.
رۆژ به رۆژ ئامانجی پشت سیسته‌می نوێی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا و گواستنه‌وه‌ی بۆ سعوودیه ئاشكرا ده‌بێت و ده‌ركه‌وتووه جێرارد پیكێ رۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه و كۆمپانیاكه‌شی قازانجێكی زۆریان له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كردووه.
رۆژنامه‌ی ئال كۆفیدیسناڵی ئیسپانی ئاشكرای كردووه فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا مافی رێكخستنی جامی سوپه‌ری ئیسپانیای داوه به كۆمپانیای كۆزمۆس كه جێرارد پیكێی به‌رگریكاری بارسێلۆنا خاوه‌ندارێتی ده‌كات له به‌رامبه‌ر رێكخستنی هه‌ر وه‌شانێكی جامی سوپه‌ریش كۆمپانیاكه‌ی پیكێ چوار ملیۆن یۆرۆ له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا وه‌رده‌گرێت كه به‌پێی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كراوه له‌گه‌ڵ وڵاتی سعوودیه بۆ ماوه‌ی شه‌ش وه‌شان به‌كۆی گشتی 24 ملیۆن یۆرۆ ده‌به‌خشێته پیكێ و كۆمپانیاكه‌ی.
تۆمارێكی ده‌نگی له نێوان جێرارد پیكێ و لویس رۆبالێسی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڵاوبووه‌ته‌وه كه باس له قازانجی گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كانی سوپه‌ری ئیسپانیا بۆ سعوودییه ده‌كه‌ن، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا 40 ملیۆن یۆرۆ له شه‌ش وه‌شانی سوپه‌ری ئیسپانیا قازانج ده‌كات، كۆمپانیای كۆزمۆسیش 24 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت و جێرارد پیكێش رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه به‌وه‌ی رۆبالێس رازی بكات جامی سوپه‌ری ئیسپانیا بگوازرێته‌وه سعوودیه و ده‌ستێوه‌ردانی له بڕیاره‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا كردووه.
پێشتر رۆبالێس له ساڵی 2019 رایگه‌یاند كۆمپانیای كۆزمۆس هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا وه‌رناگرێت و سعوودیه ئه‌و پاره‌یه ده‌دات، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه قسه‌كان پێچه‌وانه‌ن و رۆبالێس زانیاری ناڕاستی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی راپۆرتێكی له باره‌ی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا نووسیوه و تێیدا سه‌رجه‌م قسه‌كانی رۆبالێسی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و داهات و خه‌رجیه‌كانی به‌راورد كردووه و ده‌ركه‌وتووه به‌شێك له قسه‌كان پێچه‌وانه‌ی داهات و نرخی گواستنه‌وه و رێكخستنی سوپه‌ری ئیسپانین و شێواندنێكی به‌مه‌به‌ست هه‌یه.
به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا وه‌شانی ساڵی 2020ـی سوپه‌ری ئیسپانیا له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام له ساڵی 2019 و ساڵی 2021 جامی سوپه‌ری ئیسپانیا له نێوان چوار یانه‌كه‌ی ئیسپانیا له سعوودیه كرا و ریال مه‌درید هه‌ردوو جاره‌كه بووه پاڵه‌وان.
له لایه‌كی دیكه‌وه، رۆژنامه‌ی ماركا نووسیویه‌تی: پیكێ فێڵی له حكوومه‌تی ئیسپانیا و سعوودییه كردووه و له زووترین كات ده‌بێت پیكی و رۆبالێس بچنه به‌رده‌م دادگا و ئه‌گه‌رێكی زۆره هه‌ردووكیان زیندانی بكرێن.