مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی چه‌ند ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌ی سزادا
K24 – هه‌ولێر:
له چه‌ند نووسراوێكدا، كه ئه‌مڕۆ ده‌ركراوون و واژووی بڕیارده‌ری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتییان به‌سه‌ره‌وه‌یه، پاڵپشت به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له لایه‌ن هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی پێی دراوه، ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سزا دران.
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه: به‌م نووسراوه فه‌رمییه ئاگادارت ده‌كه‌ینه‌وه، كه پێچه‌وانه‌ی بڕگه‌ی (4)ی مادده‌ی (9) له په‌یڕه‌وی په‌سندكراوی چواره‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و گشتاندنی مه‌كته‌بی سیاسی ره‌فتارت كردووه و ئه‌مه دوا ئاگاداركردنه‌وه‌ت ده‌بێت. به پێچه‌وانه‌وه به پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (12) مامه‌ڵه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ناوی سزادراوه‌كان
ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
حامیدی حاجی غالی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.
بێستوون سابوراوایی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی.
ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له پشكی یه‌كێتی.
رێزان شێخ دلێر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی.