به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكا: عێراق و سووریا نه‌ماون و ناگه‌ڕێنه‌وه دۆخی جارانییان
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی ئاژانسی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، هیچ یه‌كێك له وڵاتانی عێراق و سووریا وه‌ك وڵات نه‌ماون و لوبنان به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ده‌چێت و لیبیاش ده‌مێكه كۆتاییهاتووه.
مایكل هایدن، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی "سی ئای ئه‌ی" ئه‌مه‌ریكا، له لێدوانێكیدا بۆ ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN" رایگه‌یاند، ئه‌و دوو وڵاته عه‌ره‌بییه نه‌ماون و جارێكی دیكه‌ش عێراق و سووریا ناگه‌ڕێنه‌وه دۆخی جارانییان.
هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رى ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی سی ئای ئه‌ی، گۆڕانكارییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستییان به گۆڕانكاری چینه‌كانی خواره‌وه‌ی ژێرزه‌وی شوبهاند، كه بووه‌ته هۆی گۆڕنكاری له‌سه‌ر ئاستی كیشوه‌ره‌كان.
مايكل هايدن راشیگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رووده‌دات، دارووخانی بنه‌ڕه‌تی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه به‌ر له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، له‌سه‌ر رێككه‌وتبوون.
هایدن گوتی: "جیهان زۆر گۆڕاوه، پێویسته له‌سه‌ر ئێمه‌ش له رۆژئاوا، به باشی ئاگاداری ئه‌و گۆڕانكارییانه بین".