گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا راگیرا

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا
فڕۆکەخانەی نێودوڵەتی بەغدا - فۆتۆ: AFP
فڕۆکەخانەی نێودوڵەتی بەغدا - فۆتۆ: AFP

K24 – هەولێر

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و خۆڵبارین و کەمبوونەوەی مەودای بینین، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا راگیرا.

ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئەمڕۆ چوارشەممە 20/4/2022، لە راگەیەندراوێکدا کۆمپانیا گەشتیارییەکان و گەشتیارانی ئاگادار کردەوە، بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەکە راگیراون.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەکاتی ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوای بەغدا، هاتن و چوون لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی".

لە دوێنێوە شەپۆلێکی دیکەی خۆڵبارین عێراقی گرتووەتەوە، بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی تا سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.