ئه‌مريكا: پرسى سووريا له‌ رێگه‌ى سياسييه‌وه‌ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت

هیچ بڕیارێك بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له‌ دژی حكومه‌تی سووریا ده‌رنه‌كراوه.‌
kurdistan24.net

 K24 – هه‌ولێر:

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جۆن كێربی رایگه‌یاند، ئه‌وان سیاسه‌تی خۆیان له‌ سووریا نه‌گۆڕیوه‌، هیچ بڕیارێك بۆ ئه‌نجامدانی هێرش له‌ دژی حكومه‌تی سووریا ده‌رنه‌كراوه.‌ هه‌روه‌ها گوتی، باشترين چاره‌سه‌ر بۆ پرسی سووریا، له‌ رێگه‌ی سیاسیه‌وه‌ ده‌كرێت، پێویسته‌ هه‌نگاوی زیاتر به‌و ئاراسته‌یه‌ بهاوێژرێن.