كه‌ركووك.. ته‌رمی منداڵێك به كوژراوی دۆزرایه‌وه
K24 – كه‌ركووك:
دوای رفاندنی منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان له كه‌ركووك، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند، پاش ئەوەی منداڵێکی تەمەن هەشت ساڵان به‌ناوی ئه‌یوب ئه‌حمه‌د له گه‌ڕه‌كی خه‌زرای شاری كه‌ركووك رفێنرا، بەرەبەیانی ئەمرۆ 22ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2022 تەرمی بە کوژراوی لەنزیک گەڕەکی پەنجاعەلی لەسەر شەقامی (کەرکوک -بەغدا) دۆزرایەوە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، کەس و کاری ئه‌و منداڵه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن ئه‌م رووداوه بەهۆی کێشەیه‌كی کۆمەڵایەتییەوە بووە و بکوژەکان خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینن.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، پۆلیسی پارێزگای كه‌ركووك پەڕاوی لێکۆلێنەوەی بۆ بکوژەکان کردووه‌ته‌وە، باوکی ئەو منداڵەی كه کوژراوە لە پۆلیسی پارێزگای کەرکووک پلەی موقەدەمە لەنەتەوەی عەرەبە و ناوی (ئەحمەد مەهدی ساڵح)ە