سلێمانی.. لە ماڵێکدا دەست بەسەر 550 کیلۆ قیمە و جگەری قەدەغەکراودا گیرا
K24 - سلێمانی:
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێکی زۆر جگەری ئێرانی و قیمە و گۆشتی هندی قەدەغەکراو و ساس لە ماڵێکدا، كه ویستوویه‌تی له بازاڕدا ساغی بكاته‌وه، سه‌ردانی ئه‌و دوكانه‌شیان كرد، خاوه‌نه‌كه‌ی خۆراكه قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانی له‌ماڵه‌كه‌یدا شاردبووه‌وه.
شۆڕش کەمال، نوێنەری ڤێتێرنەری لە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاشكرای كرد، دوای بەدواداچونی ورد بە هاوکاری ئاسایشی ئابووری و پۆلیسی سەرا توانرا لە ماڵێکدا لە گەڕەکی کارێزەوشك دەستبگیرێت بەسەر بڕی 550 کیلۆگرام گۆشت و قیمەی هندی و جگەری بەستووی ئێرانی، کە سەرجەمیان بە بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و تەندروستی قەدەغەن، لەگەڵ 250 کیلۆگرام ساسی ئامادەکراو، کە بەهۆی خراپ هەڵگرتنیانەوە خراپ ببوون.
گوتیشی: بەفەرمانی دادوەر ماڵەکەمان پشکنیوە و تەواوی ئەو خۆراکانە لەناو دەبرێن، كه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، هاوكات خاوەنی ئەو خۆراکە قەدەغەکراوانە رادەستی یاسا کراوە و ئیجرائاتی لەگەڵ دەکرێت.