له ده‌روازه‌ى خۆرئاواى مونبجه‌وه داعش تێكشكێنرا
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتيى له ده‌روازه‌ى خۆرئاواى شارى مونبجه‌وه رێگه‌يان شه‌ق كرد و بۆ يه‌كه‌مجار توانييان به‌ره‌و ناوه‌ڕاستى شاره‌كه پێشڕه‌وى بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌و هێزانه‌وه به ئاژانسى رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، هێزه‌كانيان ئێستا ته‌نيا چه‌ند سه‌د مه‌ترێكيان ماوه بگه‌نه ناوه‌ڕاستى شارى مونبجى سه‌ر به پارێزگاى حه‌له‌ب.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى پێكدێن له يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل كه هێزى سه‌ره‌كى ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه‌يه و هه‌ريه‌ك له چه‌كدارانى عه‌ره‌ب و توركمان و ئاشووريش هاوسه‌نگه‌ريانن و ئه‌مريكاش له رێگه‌ى هاوكارى لۆجستى و راوێژى سه‌ربازييه‌وه پشتيوانيان لێده‌كات.
شه‌ڕى مونبج له 31ى ئايار/ مايۆى 2016ه‌وه ده‌ستيپێكردووه و توانراوه ده‌يان گوندى ده‌وروبه‌رى شاره‌كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش رزگار بكرێن، به‌ڵام تا ئێستا شاره‌كه له ده‌ستى داعشدايه و به هه‌زاران مه‌ده‌نى نيشته‌جێى شاره‌كه‌ش له ره‌وشێكى ناهه‌موارى مرۆييدان.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی منبج تایبه‌ت به كوردستان 24ی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی سووریا دیمو‌كراتى چوونه‌ته ناو شاری منبج و چه‌ند باڵه‌خانه‌یه‌كی ستراتیژییان كۆنترۆڵكردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، شه‌ڕڤانان، كه هێزێكی سه‌ره‌كی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتن، له به‌شی رۆژئاوای منبج چوونه‌ته ناو منبج و تاكو چوارڕیانی كتابیان له شاره‌كه كۆنتڕۆڵكردووه.