له دوو رۆژی داهاتوو كه‌شوهه‌وا زستانه ده‌بێت
K24 - هەولێر:
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له رۆژانی داهاتوو پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه، بارانبارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه 24ـی نیسان / ئه‌پرێڵی 2022 پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و تا رۆژی دووشه‌ممه‌ش به‌مشێوه سه‌رما و بارانبارین روو له زۆربه‌ی پارێزگاكانی عێراق ده‌كات.
كه‌شناسی عێراق روونیكرده‌وه، كه‌شوهه‌وا له ته‌واوی پارێزگاكانی عێراق نیمچه هه‌ور ده‌بێت له زۆربه‌ی كاتیش به ته‌واوه‌تی هه‌ور ئاسمان داده‌پۆشێت و بارانبارین ده‌ستپێده‌كات و جیا له روودانی با و هه‌وره‌تریشقه، پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.
كه‌شناسی عێراق روونیكرده‌وه، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق باران و هه‌وره‌تریشقه ده‌بێت، تا هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بن.