ته‌ندروستی جیهان سه‌رهه‌ڵدانی په‌تایه‌كی نوێی راگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان رایگه‌یاند، نه‌خۆشییه‌كی نوێ كه تووشی جگه‌ر ده‌بێت، له وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان، تا ئێستا 169 حاڵه‌تی تووشبوون له 12 وڵات تۆماركراون و كه‌سێكیش به‌و نه‌خۆشییه گیانی له‌ده‌ستداوه.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، نه‌خۆشییه‌كه بریتییه له هه‌وكردنێكی توند له جگه‌ر و تووشی ئه‌و كه‌سانه ده‌بێت، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 1 مانگ بۆ 16 ساڵیدایه و له كۆی ئه‌و 169 حاڵه‌ته‌ی تۆماركراون، 17 كه‌سیان پێویستییان به چاندنی جگه‌ره.
رێكخراوی ناوبراو ئاماژه‌ی به‌و وڵاته نه‌كرد كه حاڵه‌تی مردنه‌كه‌ی لێ تۆماركراوه و هیچ رێنماییه‌كی هۆشیاریشی بۆ خۆپاراستن له هه‌وكردنی جگه‌ر نه‌دا، به‌ڵام ئاشكرایكرد.
هه‌وره‌ها گوتی: جۆره ڤایرۆسێك له 74 كه‌س له تووشبووان دۆزراوه‌ته‌وه، له‌و ژماره‌یه‌ش 20 منداڵ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام هۆكاری تووشبوونه‌كه نازانرێت و لێكۆڵینه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كان به‌رده‌وامن.
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، له‌و وڵاتانه‌ی حاڵه‌ته‌كانیان لێ تۆماركراوه، به‌وردی چاودێری هه‌وكردنی جگه‌ری منداڵان ده‌كه‌ن.
H.B